سیاسه‌تمه‌داری كورد یڵدرم كۆچی دوایی كرد
سیاسه‌تمه‌داری كورد عه‌بدولره‌حمان یڵدرم كه له دامه‌زراندنی ده‌پ تائێستا له ناو سیاسهتدابوو، له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سیاسه‌تمه‌داری كورد عه‌بدولره‌حمان یڵدرم كه له دامه‌زراندنی ده‌پ تائێستا له ناو سیاسهتدابوو، له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ئاگری عه‌بدولڕه‌حمان یڵدرم كۆچی دوایی كرد. یڵدرم ماوه‌یه‌كی زۆربوو نه‌خۆش بوو. یڵدرم له ١ ئه‌یلول له ماڵی خۆی ژیانی له‌ده‌ستدا.
ته‌رمی یڵدرم له گوندی ئادرنۆڤای سه‌ر به شاره‌كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و ههدهپهییهكانهوه به‌خاكسپێردرا.
یڵدرم له ساڵی ١٩٩١ كاتێك ده‌پ دامه‌زرا تائێستا له ناو سیاسه‌تدا بوو.
ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌به‌په‌ی شاره‌كه و ناوچه‌ی ئاگریشی كردبوو و دواتر چووبووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ده‌په له ئاگری.
یڵدرم دوو ساڵ به‌ر له ئێستا به هۆی نه‌خۆشی دڵ له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری وه‌رگرتبوو. دوای چاره‌سه‌ری له ماڵی خۆی مابووه‌وه.
هـ . ب