سیاسەتمەدارانی کورد بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی لە رۆژئاوا بانگەوازییان راگەیاند
سیاسەتمەدارانی کورد لەدژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند؛ "ناچارین خاوەنداری لە دەستکەوتەکان بکەین" و بانگەوازی یەکێتی-یان کرد.
سیاسەتمەدارانی کورد لەدژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند؛ "ناچارین خاوەنداری لە دەستکەوتەکان بکەین" و بانگەوازی یەکێتی-یان کرد.
سیاسەتمەدارانی کورد ڕایانگەیاند؛ بارودۆخی نوێی سووریا پێویستی بە یەکڕیزیی و یەکێتیی هەموو لایەنەکان هەیە و ئاماژەیان بەوە کرد کە کورد دەتوانێت لە ڕێگەی یەکێتیەوە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بێ کاریگەر بکات.
سەرۆکی پارتی ئازادی، مامۆستا ئاشیتی و سەرۆکی پێشووی شارەوانی خنوس، نەوی شێخ سەید حەسەن بەسری فرات، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.
سەرۆکی پارتی ئازادی، مامۆستا ئاشیتی ڕایگەیاند، ئەو دەرفەتانەی کە لە سوریا بۆ کورد بەدەست هاتوون، دەرفەتێکی گەورە و مێژوویین و وتی: "ئەگەر ستراتیژیەکی هاوبەش جێبەجێ بکرێت، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و سوریا و هەموو خۆیان بەهەموو جیاوازی بیروباوەڕ و نەتەوەکانەوە دەتوانن یەکگرتوویی خۆیان بە شێوەیەکی کاریگەر پێشبخەن.
بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە لە مێژووەوە وانە وەربگرێت. پێویستە گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک هەڵسەنگاندن بۆ ڕووداوەکانی مێژووی بکات و هەڵەکان دووبارە نەکاتەوە. بۆ نمونە لە سەدەی ڕابردوودا کورد پەیڕەوی لە هەستی برایەتی ئایینی کرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەموو دەرفەتەکان لەدەست بدات و بووە ئاستەنگی لە پێناو بەدەست هێنانی ستاتۆی کورد. پێویستە کورد لە هەمان ئاستی یەکسانی و لەسەر بنەمای برایەتی لەگەڵ گەلانی جیهان بەردەوام بێت لە هەوڵدانەکانی بەو تێگەیشتنەوە مامەڵە بکات.
هەروەها تا یەکسانی ڕاستەقینە بەدەست نەهێندرێت، ناکرێت خوشک و برایەتی گەلان دامەزرێت. بۆیە داواکاری ئێمە لەگەلی کورد لە سوریا ئەوەیە لە بابەتی دیپلۆماسی و یەکڕیزیدا ڕوون بن و لەسەر بنەمای پلانی هاوبەش و ستراتژیک یەکگرتوانە تێبکۆشن.
بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانی با لە دەوری دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا یەکبگرین
هەروەها حەسەن بەسری فرات ڕایگەیاند، ڕووداوە نوێیەکانی ڕۆژئاوا بە یەکڕیزی گەلی کورد دەبێتە هۆی سەرکەوتنێکی گەورە و لەسەر ئەم بنەمایە بەنگەوازی کرد؛ "وەک دەبینین شەڕێکی قورس لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت، گەلەکەمان لەوێ ڕووبەڕووی شەڕی داعش و چەتەکان بووەتەوە. ماوەی ١٤ ساڵە دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببات لەبیرتان نەچێت تاكە هیوای گەلی کورد ڕۆژئاوایە و هەموو دەستکەوتەکان ئیستا لەوێ دەبێ بە هەموو شێواێک بپارێزرێن.
گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری دامەزراندووە. ئێمە وەک گەلی کورد دەبێت خاوەنداری لەم دەستکەوتانە بکەین. ئەمڕۆ بە سەرکردایەتی دەوڵەتی تورک شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەچێت، بۆێە پێویستە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ، خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بکەین. وەک چۆن گەلەکەمان کۆبانێ کردە قەڵای بەرخۆدان، ئەمڕۆش کورد بە هەمان شێوە دەبێت لە دەوری ڕۆژئاوا کۆبێتەوە و یەکێتی خۆی بە هێزتر بکات. کوردستان بەسەر چوار بەشدا دابەشکراوە. ئەمە چارەنووسی ئەم گەلە نییە. بەڵکوو دوژمنانمان ئێمەیان دابەش کرد، بەڵام چی دەکەن گرنگ ئەوەیە کوردستان لە دڵی ئێمەدا.
ئەمڕۆ لەسایەی فیداکارییەکانی یەپەگە و شەڕڤانانی خۆڕاگرەوە، تێکۆشانێکی مەزن لە ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت. ژنان، گەنجان و گەلەکەمان بەدیلێکی بەنرخیان داوە. بۆیە دەبێت وەک گەلی کورد بە هەموو شێوازێک ماددی و ئەخلاقی پشتیوانیەکانمان پێشکەش بکەین و پێویستە لە دەوری دەستکەوتی قارەمانەکانمان کۆببینەوە و هاوکاری و خاوەنداریمان بۆ ڕۆژئاوا بەرفراوانتر بکەین. ئازادی و بەدەست هێنانی ستاتۆ تەنیا لە ڕێگەی یەکێتیەوە بەدی دێت. بۆەی دەبێت هەموو لایەنەکان لە دەوری دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی یەکگرتوانە یەکبگرن. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین ماف و ستاتۆی خۆمان بەدەست بهێنین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین."