گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بە ڕێپێوان و چالاکی شەرمەزار دەکرێت.
لە ڕێپێوانەکەدا کە جەماوەری گەل بەشدارییان تێدا کرد، پەیامەکانی 'گۆشەگیری هەڵگرن'، 'داواکارییەکانی چالاکوانانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان قبوڵ بکەن' بەرز کرانەوە.
سینان چیفتیورک پەرلەمانتای وانی دەم پارتی، سەبارەت بە ڕێپێوانەکانی ئازادی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
سینان وتی: "ئەمڕۆ لە دژی گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان ڕێپوانی ئازادی بەڕێوەچوو، ڕێپێوانەکە لە وان و قەرس دەستیپێکرد و لە شارەکانی دیکەی ئێمەش بەردەوام دەبین، هۆکاری قەیرانە ئابووری و سیاسییەکانی کۆماری تورکیا کە١٠٠ ساڵە بەردەوامە، پەیوەندی بە سیاسەتی کورد و کوردستانەوە هەیە. هۆکاری قەیرانی سیاسی چارەسەر نەکردنی پرسی کوردە."
سینان چیفتیورەک ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا 'دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد'، سیاسەتەکانی دەرەوەی تورکیا بە شکست ڕووبەڕوو ماوە و وتی: "بەڕێز ئۆجالان وەک هەموو زیندانیان مافی ئەوەی هەیە بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێت. لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی دەستووری کۆماری تورکیا ئەمە پێشێلکردنی یاسایە، دەبێت کۆتایی بەم گۆشەگیرییە بهێنرێت، دەبێت ئۆجالان بتوانێت بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆی لەگەڵ ڕای گشتیدا باس بکات، ئەگەر گۆشەگیریی لەسەر بەڕێز ئۆجالان نەبوایە ئێمە لە وان و قەرس دەستیان بە کارەکانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکرد. ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. پۆلیس بەردەوام هەڵوێستی نیشانداوە. جەماوەرەکەمان گەمارۆدرا و سێ گەنج بەهۆی وتنەوەی دروشمەوە دەستبەسەرکران. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بەهێزەوە خاوەنداری لە' ڕێپێوانی ئازادی' هەتا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری بکەن."