سینان ئاراس: بە گۆشەگیری ڕێگە لە چارەسەری پرسی کورد دەگیرێت

لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لقی وانی ئیهەدە، پارێزەر هەڤاڵ سینان ئاراس، ئاماژەی بەوەکرد، بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێگە لە چارەسەرکردنێکی ئاشتیانە، دیموکراتیک و عەقڵانیی پرسی کورد دەگرن.

ئاراس کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ئیهەدەی لقی وان، ئەوەی دەستنیشانکرد، ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێنراوە، دژ بە یاسایی سزادانی تورک و یاسایی جێبەجێکردنە.

ماوەی  ٣٥ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تری ئیمراڵیەوە نیە. لە هەموو جیهاندا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری کێشە سیاسیەکانی کورد" چالاکی ئەنجامدراوە. هەرەوەها لە زیندانیانی سیاسیش بە چالاکی مانگرتن لە خواردن ماوەی ٥٥ ڕۆژە پشتگیری ئەو هەڵمەتەن.

پەیوەست بەو بابەتەوە هەڤاڵ سینان پارێزەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد بەپێی یاسایی جێبەجێکردن، بە وەرگرتنی بەڵگەیەک لە نەخۆشخانەیی فەرمانگەیی تیپی پزیشکی، دەتوانرێت سزایی زیندانی نەخۆش ڕابگیرێت و وتی: "بە داخەوە لەم بابەتەدا ڕۆڵ و مافی دراوە بە داواکاری گشتی، ئەم مافە بەشێوەیەکی خۆ ویستانە لە دژی زیندانیانی نەخۆش بڕیاڕ دەدات".

گوشار لەسەر چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن هەیە

پارێزەر ئاراس، باسی لەوەکرد مافەکانی مرۆڤ، لە بەرامبەر زیندانیانی مانگرتن لە خواردن، بە شێوەیەکی بەرچاو پێشێل دەکرێت و وتی: " تورکیا بەپێی ئەو پەیمانانە ناجوڵێتەوە کە خۆی دایڕشتۆتەوە و مۆری خۆی لێداوە. دەستوری بنەڕەتی، یاسایی سزادان و یاسایی جێبەجێکردنی تورک پێشێل دەکرێت. چاودێری تەندروستی و چارەسەرکردن فەراهەم ناکرێت. بە تایبەت سزایی دیسپلین جێبەجێدەکرێت و گۆشەگیری دەسەپێنرێت".

لە ژوری تاکە کەسیدا دەهێڵنرێنەوە

پارێزەر ئاراس ئەوەی دەرخست، لە سەرجەم زیندانانەکانی تیپی (ف) و (س) بە ئاسایشێکی زۆرەوە، گۆشەگیری دەسەپێنرێت و وتی: " سزا لەسەر سزا دەسەپێنرێت بەسەر زیندانیاندا. لە ژوری تاکە کەسیدا دەهێڵێنرێنەوە و لە ڕویی بیکردنەوە و هۆشەوە ئەو مرۆڤە دەکوژن. دەخرێنە زینادانخانەی زۆر دور و دابڕاوەوە، کەسوکاری زیندانانیان، بە ئاسانی ناتوانن سەردانی زیندان بکەن".

گۆشەگیری لە ئیمرالی نایاساییە

پارێزەرە ئاراس گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە پێچەوانەی یاسای تاوان و یاسای سزادانی تورکیا ناو برد و وتی:" بەپێی یاساکە دەبێ چاو پێکەوتنی بنەماڵە و کەسوکار و پارێزەرەکانی قەدەغە نەکرێت، ئەم مافەش پێشێل کراوە بۆ ٣٥ مانگە ئەم مافە ئاستەنگ کراوە. "چوارچێوەی یاسایی لێرە جێبەجێ ناکرێت، بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای سیاسەتی شەڕ، دەیانەوێت کێشەی کورد بە چارەسەرنەکراوی بهێڵنەوە. هەروەها بە گۆشەگیرکردنی، چارەسەرێکی لۆژیکی، دیموکراتیک و ئاشتیانە بۆ پرسی کوردستان داخراوە".