سزادراوانی بادینان: سوورین لەسەر مانگرتنمان
سزادراوانی بادینان لە شاری هەولێر سووربونی خۆیان لەسەر مانگرتنەکەیان دوپاتکردەوە و ڕایدەگەیەنن تا بە مافەکانیان نەگەن دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.
سزادراوانی بادینان لە شاری هەولێر سووربونی خۆیان لەسەر مانگرتنەکەیان دوپاتکردەوە و ڕایدەگەیەنن تا بە مافەکانیان نەگەن دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.
روپاک ئەحمەد و عوسمان کانی کوردەیی ئەندامانی پەرلەمانی هەریمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی چاکسازی گەورانی هەولێریان کرد و سزادراوانی بادینانیان بەسەر کردەوە.
لە بارەی دۆخی ئەو سزادراوانە روپاک ئەحمەد ڕایگەیاندووە، چاویان بە هەریەکە لە شێروان شێروانی، نێچیروان بەدیع، ئەمجەد ڕێکانی کەوتووە و دوای چەند کاتژمێرێك لە گفتوگۆکردن ئەوان سوربوونی خۆیان دوپات کردوەتەوە لەسەرمانگرتن لە خواردن تا ئەو مافە یاساییانەی هەییانە پێان نەدرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیکردوەتەوە ئەو مافانەی ئەو زیندانیە مانگرتوانە داوای دەکەن” بێ بەشکردنیان لە ئازادکردنی بەمەرج، کەئەمەش زوڵمێکی ترە لێێان دەکرێت. کۆمەڵێک سزادراوی تر هەن دوور لەیاسایی بنەماکانی دادگاییکردن، لەساڵی ٢٠١٨وە بێ بەش کراون لەمافی ئازادکردنی بەمەرج بەبڕیارێکی دادگایی تەمیز”.
روپاک ئەحمەد وتوشیەتی، بەگشتی بارودۆخی، نێچیروان بەدیع، باش نەبوو خوێن دادەنێت بەهۆیی کاریگەری مانگرتنی لەخواردن، ئەمجەد ڕێکانی دوایی ئەوەی لەزیندانی ئاسایش دەگوازریتەوە چاکسازی گەوران پشکنینی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت توشی ڤایرۆسی جەرگ بووە.
ئەوسی ئاشکرا کردووە لە سەردانەکەیاندا چاواین بەچەند سزادراویی دیکە ئازادکردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام بێ بەش کراون لەو مافە.
ف.ق