سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی جۆلەمێرگ سەپێندرا
دادگای تورک سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر دیلەک خەتیبئۆغلۆ و نوڕوڵلا چیفتچی هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی جۆلەمێرگ سەپاند.
دادگای تورک سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر دیلەک خەتیبئۆغلۆ و نوڕوڵلا چیفتچی هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی جۆلەمێرگ سەپاند.
دادگای دەستووری تورک بڕیاری پێشێلکاری دادگاییکردنی دادپەروەرانەی لەبارەی دیلەک خەتیبئۆغلۆ و نوڕوڵلا چیفتچی دابوو و سەرلەنوێ هەردوو سیاسەتمەدارەکە دادگاییکرانەوە. دانیشتنی دادگاییکردنی دیلەک خەتیبئۆغلۆ و نوڕوڵلا چیفتچی لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی جۆلەمێرگ بەڕێوەچوو. پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ سەعید دەدە، دیبا کەسکین هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ناوچەی ئەردیشی وان، پارێزەران و زۆر کەسی دیکە بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد.
دانیشتنەکە دوای تەئکیدکردنەوە لە ناسنامەکان دەستی پێکرد. دواتر خەتیبئۆغلۆ قسەی کرد و رایگەیاند، ٨ ساڵە دانیشتنێکی دادپەروەرانە ئەنجام نەدراوە و وتی، " دابینکردنی کەشێکی دادگاییکردنی دادپەروەرانە مافی منە. پێویستە دادگا دابینی بکات کە بتوانم بەرگری لەخۆم بکەم. سزادانمان کارێکی نادادپەروەرانە نییە. لەسەر بریاری دادگای دەستووری بنەڕەتی هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر لە دوورەوە هاتووم. منیان ١٥ رۆژ کردووەتە زیندانی تاکەکەسی. بۆیە پێویستە دۆخێکی دادپەروەرانەی دادگاییکردن ئامادە بکرێت و پێویستە ئازاد بکرێین."
دواتر چیفتچی بەرگری لە خۆی کرد و وتی، " ٨ ساڵە لە زیندانم و مافم نییە خۆم بپارێزم. بە سەدان کیلۆمەتر ئێمەیان هێناوەتە ئێرە. ئەمەش رێگە نادات خۆم بپارێزم. درێژی رێگاکە و دۆخی جەستەیی و رۆحی رێگە نادات خۆم بپارێزم. داوا دەکەم دادگاییکردنمان بوەستینرێت و زەمینەی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بخوڵقێندرێت و ئازاد بکرێم."
لیژنەی دادوەران داواکاری دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و ئامادەکردنی زەمینەیەکی گونجان بۆ هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانەی وەک بەکارهێنانی 'مافی بێدەنگی' لەقەڵەمدا.
دواتر لیژنەکە دۆسیەکەی خوێندەوە و داواکرا بریاری دادگای پێشوو قبوڵ بکرێت و بریار بدرێت دادگاییکردنەکە بەردەوام بێت.
دوای ناوبڕێک، شاندی دادگا بریاری خۆیدا. دادگاکە داوای ئازادکردنی رەتکردەوە و سزای ١١ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر دیلەک خەتیبئۆغلۆ و نوڕوڵلا چیفتچی سەپاند.
ف.ق