سۆزدار ئا‌ڤێستا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بۆ ڕۆژنامەی نەوای ژن قسەی کرد.
'ئەگەر داعش سەرکەوتایە، ئەمریکا و ناتۆ وەک تاڵیبان لەگەڵیان ڕێدەکەوتن'
سۆزدار ئا‌ڤێستا ئاماژەی بەوەدا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زۆر ڕووەوە وەک خانە و شانەی سەرەکییە و لەناوبردنی ئاسان نییە و وتی: "کوردستان بە تایبەتی ڕۆژئاوا نوێنەرایەتیی پاراستنی بەهاکانی ناوچەکە دەکات. ڕۆژئاوا شۆڕشێکی نوێی مرۆڤایەتی تێیدا درەوشایەوە، ئەو جوگرافیایەیە، کە گەمە پیسەکانی هەژموونگەراکانی پووچ کردەوە. شۆڕشی ڕۆژئاوا بیرۆکەی ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوەیە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەلایەن ڕێکخستنی چەتەکانی وەک داعش و دەوڵەتانی هاوشێوەوە کرایە ئامانج، دەیانخواست لە کەسایەتیی شۆڕشی ڕۆژئاوادا هێز و ئیرادەی بەرخۆدان تێکبشکێنرێت، کاتێک داعش کۆمەڵکوژی دڕندانە و تاوانی مەترسیداری ئەنجام دەدا زۆرێک لە دەوڵەتەکان بێدەنگ بوون، ئەم بێدەنگیە پەسەندکردن و قبوڵکردنێک بوو، پشتگیریکردنی ئەو کارانە بوو، چاوەڕێی سەرکەوتنی داعش بوون تاوەکو لەگەڵیدا رێکبکەون. ئەگەر داعش سەرکەوتایە ئەمریکا و ناتۆ پەیوەندی و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرد، هەر چۆن ئەمڕۆ لەگەڵ تاڵیبان لەئەفغانستان لە پەیوەندی و رێککەوتندان. ئیرادەی ئەو گەلەی شۆڕشی ڕۆژئاوای دروستکرد هەموو ئەم یاری و حساباتانەیان تێکشکاند، بۆیە ئەوانەى لە شەڕی دژی داعشدا تێکشکان تەنها چەتەکان نەبوون، بەڵکو ئەو هێزانەش بوون، کە پشتیوانیان لێ دەکرد. لە کەرکوکەوە تا مەخمور، لە شەنگالەوە بۆ ڕۆژئاوا، شەڕڤانی ئازای کورد ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژییە گەورەکان کرد و چەندین ناوچەی داگیرکراویان ڕزگارکرد. داعش لە ئەنجامی بەرخۆدانی بێوێنە و فیداکاری و قوربانیی قورس و گەورەدا تێکشکا".
'گەلی کورد لە ڕێنسانسدایە'
سۆزدار ئا‌ڤێستا ڕایگەیاند، کاتێک لە ١٠٠هەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی لۆزاندا گفتوگۆ لەسەر دووبارە دیزاینکردنەوەی هەرێمەکە دەکردێت، ئامانجەکان سەرنوێ دیاری دکرێنەوە و وتی: "ئەم گفتوگۆیانە پەیوەندییان بە جەنگی جیهانی سێیەمەوە هەیە، کە بەردەوامە. لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا، کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕوویدا، تورکیا بە ئایدیۆلۆژیایەکی تاکڕەوی و یەکپەرەستی و باڵادەستخواز، گەلی ئەرمەنی کۆمەڵکوژ کرد. لە سەدەی ٢١دا چەندین گەل و باوەڕیش بێ دەوڵەتن، بە شێوەیەکی سەرەکی کورد لە پێش هەموویانەوە، ئەو گەل و باوەڕیانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی جینۆساید و پاکتاوکردن دەکرێنەوە".
سۆزدار ئا‌ڤێستا لە بەردەوامیدا وتی:
"لە ١٠٠هەمین ساڵیادی رێککەوتننامەی لۆزاندا دەیانەوێت ئەو کۆمەڵکوژیانە دووبارە بکەنەوە. ڕێککەوتنی لۆزان ڕێکەوتنی پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کوردە، تاپۆی پارچەکردن و دابەشکردنی کوردستانە. کورد ئەو ڕێککەوتنەی قبوڵ نەکرد و بە ڕێکەوتنێکی کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنیان زانی، بۆیە لە ساڵی ١٩٢٥دا بە سەرۆکایەتیی شێخ سەید ڕاپەڕینیان کرد. لە ڕاپەڕینی ئاگرییەوە تا هەنگاو و هەڵمەتی پەکەکە، لە هەموو ئەو ڕاپەڕینانەدا دەبینرێت، کە ئەم ڕێککەوتنە لە نێو کوردان‌دا قبوڵ ناکرێت، کورد هەرگیز دابەشبوونی کوردستانیان قەبووڵ نەکردووە و هەمیشە لە دژی ئەو پارچەکردنەوە وەستاوەتەوە. ئێستا لەسەدەی ٢١دا هەوڵ دەدرێت کورد پاکتاو و قەتڵوعام بکرێت، بێ پێگە و بێ کیان بکرێت، هەر خۆی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بۆ ئەوە بوو، کە کورد خۆی بۆ سەدەی ٢١ ئامادە نەکات و نەبێتە خاوەن پێگە و کیان. دەیانەوێت کورد واز لە دۆزی ئازادیی خۆی بهێنێت. ئەم پرۆسەیە لەساڵی ١٩٩١ەوە بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە، چونکە تاکە هێزێک بەرامبەر بە بەرژەوەندیی سیاسەتی هەژموونی لە ناوچەکە وەستاوەتەوە کوردانن، دەوڵەمەندی، سەرچاوە ئابورییەکان، بناغەى کولتووری، بەها ئەخلاقییەکان، بە کۆمەڵگەیبوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەموویان لەیەن مۆدێڕنیتەى سەرمایەداریەوە کراونەتە ئامانج".
سۆزدار ئا‌ڤێستا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی لەوە کرد، کورد لەم بارودۆخەی ئێستادا لە سنووری سەدەی بیستەمدا نییە و وتی: "گەلی کورد ئێستا زۆر ڕێکخراو و تێگەیشتوو و هۆشیارە، سیستم و پارادایمێکی هەیە. ئەو خاکەی، کە گەلی کورد بۆ ماوەی ٥٠ ساڵە شەڕی لە پێناودا دەکات خاکی خۆیەتی و بۆ ئازادی، زمان و خاکی خۆی تێدەکۆشێت و بۆ ئەوەش لەو پێناوەدا فیداکاری و قوربانیی زۆری بەخشیوە. بۆیە نەخشەی نوێکان، پڕۆژە نوێیەکان لەسەر کوردستان بێ مانان و ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. کورد هەرگیز بێ وڵاتی و بێ کیانی قبوڵ ناکات. گەلی کورد لە ڕێنێسانسدایە. خاوەنی پرۆژەی خۆیەتی لەسەر ژیان، ئیدی کاتی ئەوە تێپەڕیوە، کە هەندێکان لەسەر ئەوان پرۆژە دادبنێن و نەخشەیان لەسەر دروست بکەن".
'هه‌موو سه‌نگه‌ر و تونێلێك بۆ دوژمن بووه‌ته سێندرۆم و شڵه‌ژانی ده‌رونی'
سۆزدار ئا‌ڤێستا له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا و شه‌ڕ گه‌ریلا له دژی داگیركاری هه‌ڵسه‌نگاند.
سۆزدار ئا‌ڤێستا وتی، "به‌ڵێ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و كۆلۆنیالیست به‌تایبه‌تی له شه‌نگال، هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی كوشتنی ته‌واوی كوردانه، له‌ناو بردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردانه. كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن وتبووی، 'له كوێ كوردێكی خۆڕاگر هه‌بێت ده‌كوژرێت' و ئه‌و وته‌یه‌ش ئه‌مڕۆ وه‌ك وته‌ی ده‌وڵه‌ت له كه‌سایه‌تی ئه‌ردۆغاندا ده‌سه‌پێنرێت. ئه‌ردۆغان كه چاوی له‌وه‌یه كه ببێته ئاتاتوركی دووه‌م، له ١٠٠ ساڵه‌ی په‌یامی لۆزاندا ده‌یه‌وێت سنوره‌كانی میساقی میللی به‌رفراوان بكات".
سۆزدار ئا‌ڤێستا باسی له‌وه‌كرد كه له ساڵی ٢٠١٦ه‌وه توركیا له دۆخی نائاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆڕاگرییان ده‌كرد بێده‌نگ كران و ده‌ستنیشانی كرد كه تاكه هێزێك نه‌یتوانی بێده‌نگی بكات و شكستی بدات گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستانه.
سۆزدار ئا‌ڤێستا باسی له‌وه‌كرد كه گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار له دژی ئه‌و هێرشانه‌ی به چه‌كی كیمیای و هه‌موو جۆره چه‌كێك ئه‌نجامده‌درێت، به قاره‌مانی خۆڕاگری ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به شه‌ڕ له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا كرد، كه ئیراده‌ی ژنی ئازاد تیایدا ده‌خرێته‌پێش، سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ده‌خوڵقێنێت.
له‌و باره‌وه سۆزدار ئا‌ڤێستا به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "یه‌كینه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه به تایبه‌تی له شه‌ڕی تونێل و تیمی گه‌ڕۆك له‌سه‌ر دوو تاكتیكی سه‌ره‌كی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. تیمه گه‌ڕۆكه‌كان به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ خۆیان رێكخستووه و له دژی هه‌موو جۆره چه‌ك و هێرشێك به شێوه‌ی ئه‌فسانه‌یی تێده‌كۆشن. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان نه ته‌نیا هه‌ر گورز له دوژمن ده‌وه‌شێنن، هه‌روه‌ها ده‌چنه سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كدا ده‌گرێت و ناهێڵێت دوژمن به‌ره‌وپێش بێت. تاكتیكی دوه‌م له تونێله‌كان پێكدێت. هه‌ر تونێلێك بۆ دوژمن بووه‌ته سیندرۆم و سه‌رچاوه‌ی شڵه‌ژان. له مانگی نیسانه‌وه دوژمن هه‌وڵ ده‌دات بچێته ناو تونێله‌كان، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه. له هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی په‌نجه-قفڵدا داگیركه‌ران له زاپ و ئاڤاشین قفڵ بوون. به‌و بۆنه‌یه‌وه سڵاو له شه‌ڕڤانانی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه ده‌كه‌م، پیرۆزباییان لێده‌كه‌م كه داوا و ئامانجی داگیركه‌رانیان له‌بار برد".
'له هه‌موو قۆناغێكی گرنگدا په‌ده‌كه چووه پاڵ دوژمن'
سۆزدار ئا‌ڤێستا ئاماژه‌ی به رۆڵی په‌ده‌كه‌ش كرد و وتی، "بێگومان ئه‌گه‌ر له‌به‌ر رۆڵی په‌ده‌كه نه‌بووایه، كۆلۆنیالیزمی تورك نه‌یده‌توانی به‌م ئاسته گه‌شتی داگیركاری له كوردستان بكات. قاچی خۆجێیی ئه‌و هێرشانه په‌ده‌كه‌یه. په‌ده‌كه ئه‌مساڵ به شێوه‌ی ئاشكرا خستیه به‌رچاو كه خیانه‌ت ده‌كات. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نیشانی‌دا كه ئه‌وان هاوكاری توركانن. پێگه‌ی په‌ده‌كه ئه‌مه‌یه و ئه‌مه‌ش بژارده‌ی ئه‌وانه. په‌ده‌كه په‌رۆشی ئه‌وه نییه كه كوردی ئازاد بخوڵقێنرێت، كوردستان بپارێزرێت، ده‌ستكه‌وتی كوردستان بپارێزرێن، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ساز ببێت. له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه، له پاڵ كۆلۆنیالیزمی تورك جێی گرتووه. به‌م پێگه‌یه‌شی دوژمنایه‌تی كوردان ده‌كات.
په‌ده‌كه له ئاستی ئێستادا له‌به‌رده‌م رێنێسانسی و نوێبوونه‌وه‌ی كوردان له‌مپه‌ره. رۆڵێك كه په‌ده‌كه جێبه‌جێی ده‌كات، له قۆناغی راپه‌ڕینی كۆچگری و دێرسیم رۆڵ و په‌یامی نۆكه‌رانی رووڕه‌شه. په‌ده‌كه له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌بینێته‌وه. بڕیاری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كردووه‌ته یه‌ك. وه‌ك رژێمی كۆلۆنیالیستی تورك، په‌ده‌كه‌ش والێكیدهداتهوه كه به پاكتاوكردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد گۆڕه‌پانی باڵاده‌ستی خۆی به‌رفراوان بكات. ئه‌مه دۆخێكی نوێ نییه. په‌ده‌كه له دامه‌زراندنیه‌وه تائێستا له هه‌موو قۆناغێكی هه‌ستیاری ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان، به‌رده‌وام چووه‌ته پاڵ دوژمن. به ده‌یان جار گه‌لی كوردی خستووه‌ته ناو كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره، ئه‌نفال نمونه‌یه‌كی به‌رچاوه. هێرشی سه‌دامیش له ساڵی ١٩٩٦ بۆ سه‌ر هه‌ولێر به هاوكاری په‌ده‌كه بوو. له ساڵانی ١٩٦٠ له باكوری كوردستان شۆڕشێك كه له‌دایكده‌بوو له لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه رێگری لێكرا. د. شڤان، سه‌عید قرمزیتوپراكی كوشت. به سه‌دان گه‌ریلایان خسته بۆسه‌وه و شه‌هیدیان كردن، راپۆرتی له سه‌دانیش دا و راده‌ستی كۆلۆنیالیزمی توركی كرد. له‌كۆتاییدا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆی راده‌ستی ده‌وڵه‌تی كۆلۆنیالیستی تورك و سه‌ركرده فاشیسته‌كه‌ی واته ئه‌ردۆغان كردووه. گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت باش ئه‌و راستیه بزانێت. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه داوای لێبوردن له‌گه‌له‌كه‌مان نه‌كات و ده‌ست له هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمن هه‌ڵنه‌گرێت، له دادگایی كردن له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مان قوتاری نابێت".
ژ.ت / هـ.ب