"تا هێرشەکان بەردەوام بن، لە ئێشکگرییدا دەبین"
ئێشکگران لەسەر سنووری پیرسوس_کۆبانێ ڕایانگەیاند هەتا هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوام بن، لە ئێشکگریدا دەبن و گوتیان: "بەرخۆدان سەرچاوەی سەرکەوتنی مرۆڤە".
ئێشکگران لەسەر سنووری پیرسوس_کۆبانێ ڕایانگەیاند هەتا هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوام بن، لە ئێشکگریدا دەبن و گوتیان: "بەرخۆدان سەرچاوەی سەرکەوتنی مرۆڤە".
دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چالاکی ئێشکگری لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەسەر سنووری کۆبانێ ٥ ڕۆژە بەردەوامە. پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی دەم پارتی ودەبەپە و چالاکوانانی تەژەئا و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. جەماوەر لە بەیانییەوە لە گەڕەکی هەنێرکێ لە نێوان پیرسوس و کۆبانێ کۆبوونەوە و ئێشکگریان دەست پێ کرد. سەرەڕای ئاستەنگی سەربازان، ئێشکگری لەسەر ڕێگەی مورشید پنار بەردەوام بوو. جەماوەر هەڵپەڕکێیان کرد و درووشمیان بەرزکردەوە و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
لەکاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، وێنەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا، سەما ئایش ئۆغلو تیشکی خستەسەر هێرشی سەر عەلەوییەکان، گوتی: "بانگەوازمان بۆ ئاشتی بەردەوام دەبێت. ئێمەی ژنان، تا کۆتایی هاتنی خوێنڕژان لە سوریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، درێژە بە ئێشکگری دەدەین".
"بەرخۆدان سەرچاوەی سەرکەوتنی مرۆڤە"
هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی ڕێزانی ئامەد، عابدین قارەمان ڕایگەیاند لەپێناو کۆبانێ بەرخۆدان دەکەن، ئاماژەی بەوە کرد لە ساڵی ٢٠١٤ ئەوانەی لەپشتی داعش بوون باسیان لە کەوتنی کۆبانێ دەکرد، بەڵام خەڵکی ڕۆژئاوا و کوردستان بەرخۆدانیانن کرد و سەرکەوتن، گوتی: "بۆ پاراستنی خەڵکی ڕۆژئاوا لێرەین".
پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا، فەرید شەنیاشار گوتی: "تا هەڕەشەی هێرشکردن بۆ سەر کۆبانێ کۆتایی نەیەت، درێژە بە ئێشکگریی خۆمان دەدەین".