"تا ئازادبوونی هەموو زیندانییە نەخۆشەکان درێژە بە تێکۆشان دەدەین"
بەڕێوەبەری ڕێکخراوە مەدەنیەکان و پارتە سیاسییەکان سەردانمی محەمەد ئەمین ئۆزکان دەکەن و دەڵێن: "تا ئازادبوونی هەموو زیندانییە نەخۆشەکان تێکۆشان دەکەین".
بەڕێوەبەری ڕێکخراوە مەدەنیەکان و پارتە سیاسییەکان سەردانمی محەمەد ئەمین ئۆزکان دەکەن و دەڵێن: "تا ئازادبوونی هەموو زیندانییە نەخۆشەکان تێکۆشان دەکەین".
دوێنێ زیندانیکراوی نەخۆش محەمەد ئەمین ئۆزکان (٨٤ ساڵ) لە زیندان ئازادکرا، بەڕێوەبەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکانی ئامەد سەردانی ئۆزکانیان کرد. بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپە و پارتی چەپی سەوز و MED-DER و TUHAY-DER و چالاکوانانی تەژەئا و پەرلەمانتاری ئامەد محەمەد کاماچ و ژمارەیەک کەسی تر سەردانی ئۆزکانیان کرد. ڕاگەیاندراوێکیان لەپێش ماڵەکەی خوێندەوە، هاوسەرۆکی TUHAY-DER قسەی کرد و ئاماژەی کرد بە ڕەوشی زیندانییە نەخۆشەکان و گوتی: "هاوڕێ زیندانەکانمان لە زیندانی تورکیا لە ڕەوشی خراپن، لە کەسێتی محەمەد ئەمین ئۆزکاندا دووبارە ڕەوشی خراپی زیندان دەبینین، داوا دەکەین هەموو زیندانییە نەخۆشەکان ئازادبکرێن".
هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئامەد، گوڵستان ئاتاسۆی ئاماژەی کرد بە ستەمی سەر ئۆزکان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری لە شکۆی مرۆڤایەتی کرد و تێکۆشا، ئاتاسۆی ڕایگەیاند، ئۆزکان خاوەنی پێگەیەکی تایبەتە لە هەموو گەلی کورد، گوتی: "بۆ ئازادی هەموو زیندانییەکان تێدەکۆشن، بەتایبەت نەخۆشەکان".