تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەھیدی سەرھەڵدانی شێلادزی دانرا

لە دووەم ساڵێادی سەرھەڵدان و راپەڕینەکانی شێلازی ھاوڵاتیان تاجە گوڵێنەی رێزیان لەسەر گۆڕی شەھیدی خۆپێشاندانەکان شێلادزی دانا.

لە ٢٦ کانونی دوومی ٢٠١٩ لە شارۆچکەی شێلادزێی پارێزگای دەھۆک خۆپیشاندانێک کرا لە دژی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. مەبەستی خۆپیشاندانەکە ئیدانەکردنی کوشتنی چوار کەسی سڤیلی ناوچەکە بوو بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا.

 سەرەتا خۆپیشاندانەکە لەنێو شارۆچکەی شێلادزێ بوو، دواتر خۆپیشاندەران بەرەوی سەربازگەی سپای تورکیا ڕۆیشتن، کە کەوتووەتە کۆمەڵگای سیری. خۆپیشاندەرانی توڕە لە تاوانەکانی سوپای تورک دژ بە هاووڵاتییانی ناوچەکە چوونە نێو سەربازگەکە و ئاگریان تێبەردا و تەواوی بنکە و بارەگاکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەریان سوتاند.

سەربازە داگیرکەرەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر، لە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی دەستیان بە تەقەکرد و لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی سوپای تورکی داگیرکەر ھاوڵاتییەک شەھدبوو و ١٠ ھاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

لە ساڵێادی ئەو خۆپشاندانەدا گەنجانی شێلادزی چونە سەر مەزاری شەھید  حوسێن رێکانی کە لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆی سوپای تورکی داگیرکەر شەھید ببوو، وەفا و پەیمانی خۆیان بۆ ئەو شەھیدە و شەھیدانی کوردستان دووپاتکردەوە و تاجە گوڵێنەی رێز وەفایان لەسەر مەزاری شەھید دانا.

ژ.ت