تانهان: وەزارەتەکان مۆڵەتیان پێداین بچینە دەروازەی سنووری خابور، بەڵام نەیانهێشت تێپەڕ بین

پەرلەمانتاری دەم پارتی کامران تانهان ڕایگەیاند، بۆ وەرگرتنی تەرمی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان، مۆڵەتیان لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە وەرگرتووە کەچی ڕێگرییان لێدەکەن."

لە ٦ی کانوونی دووەمەو ە لە دەروازەی سنووری خابورەوە ڕێگری لە گەڕاندنەوەی تەرمی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین دەکرێت. بنەماڵەی داشتان و بیلگین ماوەی ٣ ڕۆژە لە دەروازەی سنووری خابور چاوەڕێ دەکەن. کامران تانهان، پەرلەمانتاری دەم پارتی کە لەگەڵ بنەماڵەکانە لە دەروازەی سنووری خابور، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

تانهان ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ لە شاری سلۆپی بۆ ئیدانەکردنی ئاستەنگیە هەڕەمەکییەکان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی جەماوەری سازدەکەین و وتی: "ئەوەی روودەدات دڕندەیی و ئەشکەنجەدانی بنەماڵەکانە."

'هەردوو وەزارەت ڕێگەیان داوە، لەسنوور رێگری دەکەن'

کامەران تانهان، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند؛ لە سەردانمان بۆلای وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ، مۆڵەتیان داوە کە تەرمی نازم داشتان و جیهان بیلگین لە رێگەی بنەماڵەکانیانەوە بگەڕێندرێنەوە و لە ئەنجامدا وەک شاندێک ڕۆیشتین بۆ دەروازەی سنووری خابور.

تەنانەت هەردوو وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ بە شێوەیەکی زارەکی بە حزبەکەمانیان وتووە، کە دەتوانن لە دەروازەی سنووری خابور بپەڕنەوە بۆ وەرگرتنی تەرمەکان، بەڵام ماوەی سێ ڕۆژە تێدەپەڕێت و مۆڵەتمان پێنەدراوە لە دەروازەی سنووری خابور بپەڕینەوە."

تانهان ڕایگەیاند؛ بۆ ئیدانەکردنی ئەم بێڕێزییە لە سلۆپی لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان دەدەن. ئەم ڕێبازانە جگە لە بێ ڕێزی و ئەشکەنجەدانی بنەماڵەکان هیچی تر ناگەیەنێت و قبووڵکراو نییە. هەروەها تانهان داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بەو کردەوانە بهێنرێت.