بەرفین رێباز گەریلای یەژاستار لەبارەی هێرشی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بەرخۆدانی گەریلا قسەی کرد و وتی، "ئێمە بە گیانی شەهیدانی مانگی ئایار، پێشوازی لە دۆخەکە دەکەین. دوژمن بە رێگەی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەریلا. هەموو کەسێک پێویستە ببینێت و بزانێت. لە مەتینا، حەفتانین، گارە، زاپ، ئاڤاشین و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرخۆدان بەردەوامە. لە هەرێمی دەرارێی مەتینا بەرخۆدانێکی گەورە هەیە.
دوژمن دێت، هێرش دەکات، هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت و ئاگاداری ئەم هێرشە دڕندانەیە. بەڵام بەرخۆدانی گەریلا هەموو هێرشەکان پووچەڵدەکاتەوە و تێکدەشکێنێت. هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت و ئەمە لە راگەیاندنەکانیشدا دەگوترێت. راستی دەبینرێت. بێگۆمان دوژمن لە راگەیاندنی خۆیدا هەوڵی هەڵخەڵەتاندن دەدات و بانگەشە دەکات کە هەندێک شوێنیان داگیرکردووە. بەڵام راستی وانیە. ئەو بەرخۆدانەی بەڕێوەدەبرێت لە رووی ئابۆری و سەربازیەوە گورزی گەورە لە دوژمن دەدات. ئەمە دوژمن تێکدەشکێنێت.
خۆی لە ئێستادا دەوڵەتی تورک تێکشکاوە. لە رووی سیاسی، سەربازی و ئابۆریەوە لاواز بووە. بە هێرشەکانی بە تایبەتی لەسەر هێڵی سنور دەیەوێت بەردەوامی بە سیاسەتەکانی بدات، سیاسەتی خۆی بەڕێوەببات. بەڵام ناتوانێت ئەوە بکات. بە بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار چۆکی دوژمن شکا. بۆیەش ئێمە دەمانەوێت بڵێین، دوژمن هەرچیەک دەکات ناتوانێت هەرێمەکانمان بە ئاسانی داگیر بکات. بیەوێت پێشڕەوی بکات، رووبەرووی بەرخۆدان دەبێتەوەە. ئێمە بە تەنها بەرخۆدان ناکەین ، بەڵکو سەردەکەوین.
ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە یەژاستار، بە جەنگی خابوور، پێشوازیمان لە دۆخەکە کرد. جەنگی خابوور بۆ سەربازە تورکەکان لە نێو خاکی کوردستان دەبێتە گۆڕستان. جەنگی خابوور سەرکەوتنی کردووەتە ئامانج و سەردەکەوێت.
وەک ژنێکی باشور دەمەوێت بڵێم، لەناو پەکەکدا بەرخۆدان، خۆڕاگری و سەرکەوتن ئامانجی گەریلایە. وەک شۆرشگێرێکی باشور بە تایبەتی وەک گەریلایەکی یەژاستار بانگەوازی لە گەلی باشوور دەکەم، دوژمن و دۆستەکانیان باشتر بناسن. بە تایبەتی دەسەڵاتی بارزانی باش بناسن. ئەگەر ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هێڵی سنوری، ئەمە بە ئاگاداری دەسەڵاتی بارزانی ئەنجامدراوە. ئەگەر ئەو رێگری بکات. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئاسانی هێرش بکات. بەڵێ گەریلا بەرخۆدان دەکات، بەڵام گەلیش بە بەرخۆدان و چالاکیەکانی پێویستە هاوکاری بکەن. بۆیەش پێویستە گەلی باشور ئەم شتانە ببینێت، لەناو چالاکیدا بێت ،ناڕەزایی بەرانبەر هێرشەکان پیشان بدات. بانگەوازی لە گەلی باشور بە تایبەتی ژنانی باشور دەکەم، دەست بە چالاکی بکەن. ئازادی بۆ ئێمە گرینگە. ئازادی بۆ گەلی کورد وەک نان و ئاوی لێهاتووە. پێویستە گەلی کورد بە تایبەتی گەلی باشور بەدوای ئازادی خۆیدا بگەڕێت. ئەگەر ئەوە نەکات، دەوڵەتی تورک و هەموو دوژمنانی کورد دەتوانن بە ئاسانی داگیریان بکەن. ئێمەش رێگە بە داگیرکردن نادەین. گەلی باشور پێویستە لەم چوارچێوەیەدا بجوولێتەوە. ئەگەر گەلی کورد بە تایبەتی گەلی باشوور ناڕەزایی پیشانی هێرشەکان بدات، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئاسانی هێرش بکاتە سەر گەلی کورد. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە تەنها لەدژی پەکەکە نییە، لەدژی هەموو کوردە. لەدژی گەلی باشورە، پێویستە گەلی باشوری ئەمە باش بزانێت. بۆیەش پێویستە گەلی باشور ناڕەزایی دەرببڕێت. لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، بەرخۆدانی گەل و گەریلا پێویستە ئاوێتە ببێت. ئەمە ببێت سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت. ئێمە بەم ئامانج و بریارەوە پێشوازی لە جەنگی خابور دەکەین. لە کۆتاییدا دەڵێم، سەرکەتن بەشی گەلی کورد و گەریلایە."
ف.ق