بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی ڤیان سۆران فەرماندەی یەژاستارەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە ڤیان سۆران بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی چالاکییەکی گیانبەخشانەى ئەنجامدابوو.
بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) رایگەیاند، "سەرەتا ئێمەی بزووتنەوەى ئازادیی ژنانی ئێزدی ١٥هەمین ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵ ڤیان سۆران بەرز رادەگرین. لە کەسایەتیی شەهید ڤیان دا ئێمە سەرمان لە بەرامبەر هەموو شەهیدانی شۆڕش و شەهیدە فەرماندەکاندا دادەنەوێنین.
ئێمەی کۆمەڵگەى ئێزدی بە قۆناعێکی زۆر قورسدا تێدەپەڕین. لەم کاتە سەخت و دژوارەدا بەرخودان و تێکۆشانی ژنان بەو ئەندازەیە بڵند دەبێت، لە بەرامبەریشدا دڕندەیی دوژمن و ئەو سیاسەتانەى لەسەر گەلی کورد و ئێزدییەکان بەڕێوەدەچێت، دژوارتر دەبێت. بە تایبەتی ئەو سیاسەتانەى کە بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ رێبەری گلەی کورد و کۆمەڵگەى ئێزیدی بەڕێوەدەچن تاوەکو دێت دژوارتر دەبن. زیاتر لە ٢٠ ساڵە گۆشەگیرییەکی قورس لە دوورگەى ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت. هەڵوێستی هەڤاڵ ڤیان سۆران لە پێش هەموو شتێکەوە هەڵوێستێک بوو لە دژی ئەو سیاسەتانە، کە بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچوون، بەرامبەر بەو هاوپەیمانییە بوو، کە لەو کاتەدا بۆ گرتنیان بە شێوەی پیلانگێڕانە بەرێوەدەچوون. دیسانەوە هەمان سیاسەت و عەقڵییەتی خیانەتکار بەرامبەر بە گەلی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، هەڤاڵ ڤیان ئەوەی قبوڵ نەکرد و لە دژی ئەوە هەڵوێستی هەبوو. بۆ ئازادیی جەستەیی سەرۆکایەتی بە ئیرادە و ورەیەکی بێ هاوتاوە جەستەى خۆی دایە بەر ئاگر.
'بۆ ئێمە سیمبول و هەڤاڵێتیی راستەقینەیە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ'
بۆ ئێمەی بزووتنەوەى ئازادیی ژنانی ئێزدی هەڤاڵ ڤیان سیمبولی ژنی ئازاد، تێکۆشەری راستی و هەڤاڵێتیی راستەقینەیە لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا. هەڵوێستەکەی لە دژی عەقڵییەتی پیاوی دەسەڵاتدار و دواکەوتوو بۆ ئێمە بووە بە هێڵێک و پێشەنگێک. لە کەسایەتیی ئەودا نوێنەرایەتیی راستیی ژنی کورد کراوە، کە بۆ خاک و وڵاتی خۆیی گیانی خۆی فیدا دەکات. لە راستیی ژنانی ئێزدیدا ئەو راستییەش دەبینرێت. سەدان ژنی ئێزدی لە مێژوودا وەک هەڤاڵ ڤیان گیانی خۆیان بۆ ئایین، باوەڕ، کۆمەڵگە و خاکی خۆیان فیدا کردووە.
'تێکۆشانی ڤیانەکان، بێریڤانەکان و رێڤانەکان بەرز و گەورە دەکەین'
بۆ ئەوەش و بە تایبەتی لەمدواییانەدا، کە هەبوونی ئێمە وەک کۆمەڵگە لە ناو خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و رێگریی لێدەکرێت و ئەوە لەلایەن دوژمنەوە دەبینرێت و بەڕێوەدەبرێت. پێویستە ئێمە وەک ژنانی ئێزدی و وەک ڤیانەکان، بێریڤانەکان و لەیلاکان تێکۆشانی خۆمان بەرزتر و گەورەتر بکەین و لەسەر هێڵی ئەوان دا خۆبەڕێوەبەریی شەنگال وئازادیی رێبەر ئاپۆ بە شێوەی جەستەیی مسۆگەر بکرێت.
ئێمە دووبارە یادی هەڤاڵ ڤیان سۆران دەکەینەوە و بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان و بەرخودان لە سەرتاسەری جیهان دەدەین".
ژ.ت