تەمەل: نابێت گەل شوێنی خۆیان بەجێبهێڵن و دەبێت پشتیوانییەکان زیاتر بن

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند: "نابێت گەل شوێنی خۆی بەجێبهێڵێت". پێویستە هەمووان بۆ ئاوەدانکردنەوە سەفەربەر ببن.

تەیب تەمەل، جێگری سەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، دەستیان بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە کردووە و دەڵێت: "نابێت گەل شوێنی خۆی بەجێبهێڵێت".

ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان کە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ەوە پێکهێنراوە، لەو شارانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە کاردەکات. هەدەپە کە لەگەڵ ناوەندەکانی هەماهەنگی قەیرانەکان لەو شارانە کۆدەبێتەوە، هاوکاری گەیاندووەتە ٢٠ هەزار قوربانی بوومەلەرزە لە سەمسۆر،

پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ناوەندەکانی هەماهەنگی قەیرانەکان قسەی کرد. تەمەل ڕایگەیاند کە ئامانجیان چارەسەرکردنی کێشەی گەلە و وتی، پێکهاتەکانیان بەردەوامن لە هەڵمەتی هاوکاری و دەستیان بە ئاوەدانکردنەوە کردووە.

تەمەل ئاماژەی بەوەکرد: "لە ڕۆژانی یەکەمدا قەیرانێک ڕوویدا، بەڵام خۆبەخشەکانمان بەشێوەیەکی کاریگەر دەستوەردانیان کرد، لە ڕۆژانی یەکەمەوە تا ئێستا هەم وێرانەکانی بوومەلەرزەکە و هەم وێرانەکانی حکومەت لادەبەن. گەل لەگەڵ ڕۆحی هاوکاریکردن یەکگرتوو بووە و دەستیان بە سارێژکردنەوە برینەکان و ئاوەدانکردنەوە کردووە.

بانگەوازی سەفەربەری

تەمەل ئاماژەی بەوەدا کە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە بە هۆی خراپ بەڕێوەبردنی دۆخەکە لەلایەن حکومەتەوە سەمسور بە تەنیا ماوەتەوە و وتی: "ئەمە سیاسەتی دەوڵەتە، حکومەت ئەم کارەساتەی کردە قەیران و هانی کۆچکردنی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەیدا. بەڵام گەل نابێت شوێن و ناوچەکەی خۆیان بەجێبهێڵن، پێویستە یادەوەری و کەلتووریان لێرە بپارێزن. بۆیە پێویستە هەمووان بۆ ئاوەدانکردنەوە سەفەربەر ببن."

ف.ق