تەرمی فریاد هیرانی لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا
تەرمی رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین فریاد هیرانی، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردبوو، گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا.
تەرمی رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین فریاد هیرانی، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردبوو، گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا.
تەرمی فریاد مەلاحەسەن ناسراو بە فریاد هیرانی نوسەر و رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین، لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە خانەوادە و هاوڕێیانى تەرمی فریاد هیرانی لە زێدی خۆی لە هیران بە خاک سپێردرا.
ڕۆژى ٣٠-١٢ى ساڵى ڕابردوو لە کاتی نەشتەرگەریدا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا فریاد هیرانی کۆچی دوایی کردبوو.