تەرمی گەریلا باهۆز چیا نەدرایەوە بە خانەوادەکەی و لە گۆڕستانی بێکەس بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە باهۆز چیا کە لەلایەن خانەوادەیەکەوە تێستی دی ئێن ئەیەکەی یەکی گرتەوە، نەدرایەوە بە خانەوادەکەی و لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا.

باهۆز چیا (ئەرداڵ مارانگۆز)، ٢ی ئایار لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە بەرزاییەکانی چیای باگۆک شەهید بوو. خانەوادەی شەهید چیا لە نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆلینەوەی مێردین تەرمی کوڕەکەیان بینی. بەڵام تەرمەکەی رادەست نەکرایەوە و بۆ تێستی دی ئێن ئەی نمونەی خوێنەکەیان وەرگیرا. کاتێک خانەوادەکەی سەرقاڵی تێستی دی ئێن ئەی بوون، بە بیانوی ئەوەی ١٥ رۆژ بەسەردا تێپەڕێوە، لە گۆڕستانی بێکەسانی کامۆری ناوچەی ئەرتوکلو بەخاکسپێردرا.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەڕدا شەهیدبوون و لە گۆڕسانی بێکەسانی کامۆری مێردین بەخاکسپێردراون گەیشتە ٥٧ شەهید.

ف.ق