تەرمی گەریلاکانی هەپەگە پەهلیڤان و ئابی بە خاکسپێردران

تەرمی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) مەروان ئابی (کەنداڵ ئومێد)، کە ٧ مانگ لەوە پێش لە جۆلەمێرگ شەهیدبوو و هەروەها تەرمی قوربانی پەهلیڤان، کە لە دارستانی ساهی لە بەدلیس شەهید بوو بوو، لە زێدی خۆیاندا بەخاکسپێردران.

گەریلای هەپەگە کەنداڵ ئومێد لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە ناوچە شاخاوییەکانی رەشکێ لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان شەهید بوو و دوای پشکنینی دی ئێن ئەی و لە دوای ٧ مانگ تەرمەکەیان رادەستی بنەماڵەکەیان کردەوە. بنەماڵەکەى تەرمی ئابی-یان لە گۆڕستانی بێکەسانی جۆلەمێرگ و بە بڕینی بەفری سەر گۆڕەکەى، لە گۆڕەکەیدا دەرهێنا و بردیان لە گۆڕستانی کارشیاک لە ناوچەى رێیا ئارموش لە وان بە خاکیان سپادر.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان، جگە لە ئەندامانی بنەماڵەکەى رێگایان بە هیچ کەس لە خزمان و ناسراون و چالاکوان و رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار و وڵاتپارێزێک نەدا بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ئەو رۆڵە تێکۆشەرەی گەلی کورددا بکەن.

تەرمی پەهلیڤان کۆپێ بە خاکسپێردرا

لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکی داگیرکەر لە رۆژانی ١٠ و ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا بۆ سەر دارستانی ساهی لە بەدلیس، گەریلای هەپەگە قوربان پەهلیڤان (پەهلەوان) شەهید بوو بوو. بنەماڵەکەى لە پزیشکی داد لە بەدلیس تەرمی رۆڵەکەیان وەرگرتەوە و بردیانەوە بۆ گوندی پولور لە ناوچەى کۆپ و بە خاکیان سپارد.

ژ.ت