تەرمی گەریلای هەپەگە موجاهید تۆک دوای ٥ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە

تەرمی گەریلای هەپەگە موجاهید تۆک کە ٥ مانگ لەمەوبەر لە شەڕدا شەهید ببوو، رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی موجاهید توک گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە ٤ی تەمووز لە هەرێمی کاتۆ ژیرکای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ شەهید ببوو، دوای ٥ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. تەرمی تۆک لە گۆڕستانی بێکەسان لە شڕنەخ بەخاکسپێدرابوو، دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی تێستی دی ئێن ئەی خانەوادەی تۆک تەرمی کوڕەکەیان وەرگرت و لە گۆڕستانی باشاکی ناوچەی سلۆپی بەخاکسپارد.

راگەیەندرا، رێگە نەدراوە کە مەلا لەسەر تەرمی تۆک نوێژ بکات و تەڵقین بخوێنێت. تەرمەکە بێ نوێژ و لەژێر گەمارۆی پۆلیس بەخاکسپێردرا.

ف.ق