تەرمی گەریلای هەپەگە شێخموس ئاکیۆل بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە شێخموس ئاکیۆل کە لە گەڤەر شەهیدبوو، لە گۆڕستانی یەنیکۆی لەناوچەی رەزانی ئامەد بەخاکسپێردرا.

گەریلای هەپەگە شێخموس ئاکیۆل (سەرخۆبوون ئامەد) لە ئۆپراسیۆنی گوندی تلۆرانی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە ١٦ی حوزەیراندا دەستیپێکردبوو، لە هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر لەگەڵ دوو گەریلای دیکە شەهید ببوو. دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی بنەماڵەکەی تەرمەکەیان وەرگرتبووەوە.

بنەماڵەکە تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جۆلەمێرگ وەرگرتەوە و بردیانەوە بۆ گۆڕستانی یەنیکۆی لە ناوچەی رەزانی ئامەد.  

بنەماڵەی ئاکیۆل بە بەشداری و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی مەبیا-دەر، هەدەپە، پارتی چەپی سەوز، دەبەپە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمەکەیان بەڕێوەبرد. دوای کاروباری ئایینی لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا تەرمی شێخموس ئاکیۆل بەخاکسپێردرا.

هـ. ب