تەرمی گەریلای یەژا ستار دوای ٦ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا
تەرمی گەریلای یەژا ستار بێریتان فەجیل چلو کە لە بەستا شەهید ببوو، داوی ٦ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی گەریلای یەژا ستار بێریتان فەجیل چلو کە لە بەستا شەهید ببوو، داوی ٦ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی سەلما شەڤلیگ (بێریتان فەجیل چلو) کە لە بەستا شەهیدبووە، داوی ٦ مانگ دواخستن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. بنەماڵەی گەریلا بێریتان کە بیستبوویان کچەکەیان شەهید بووە، ڕۆشتبوونە شەڕناخ، بەڵام بەهۆی نەناسینەوەی تەرمەکە، دی ئێن ئەی خوێنیان دابوو، بەڵام تەرمی شەهیدی گەریلا بێریتان فاجیل بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک سپێرابوو.
داوی ٥ مانگ لەدەرکەوتی ئەنجامی دی ئێن ئەی، بنەماڵەی گەریلا بێریتان لە شەرناخ تەرمی کچەکەیان وەرگرتەوە و بۆ بەخاکسپاردنی تەرمەکە بەرەوە بەدلیس بەڕێکەوتن.