تەرمی گوڵستان تارا لە سلۆپی بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێکرا
تەرمی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەدا ژیانی لەدەستدا، بەشێوەیەکی جەماوەری لە سلۆپی پێشوازی لێکرا.
تەرمی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەدا ژیانی لەدەستدا، بەشێوەیەکی جەماوەری لە سلۆپی پێشوازی لێکرا.
تەرمی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە ڕۆژی ٢٣ی ئاب لە شارۆچکەی سەیدسادیقی شاری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە گیانی لەدەستدا، پاش مەراسیمێکی شکۆمەند لە شاری سلێمانی بەرەو باکووری کوردستان بەڕێ کرایەوە و لە دەروازەی سنووری خابورەوە گەیەندرایە شاری سلۆپی.
تەرمی گوڵستان تارا بە دروشمی "شەهید نامرن" لە لایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێکرا.
پاشان بۆ پشکنینی جەستەیی، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕناخ. دوای پشکنین تەرمی شەهید دەگوازرێتەوە بۆ شاری ئێلح.