تەرمی مەنسوڕ کەریمیان لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت
لەبەرئەوەی ڕێگەنەدرا تەرمی هونەرمەندی شەهید مەنسوڕ کەریمیان بگەڕێنرێتەوە شاری سنە، بڕیار وایە لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان بەخاک بسپێردرێت.
لەبەرئەوەی ڕێگەنەدرا تەرمی هونەرمەندی شەهید مەنسوڕ کەریمیان بگەڕێنرێتەوە شاری سنە، بڕیار وایە لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان بەخاک بسپێردرێت.
هونەرمەند و دەرهێنەری سینەمایی مەنسور کەریمیان لە ٢٣ی کانونی یەکەم لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شاری قامیشلۆ شەهید بوو.
بڕیار بوو تەرمەکەی لە زێدی خۆی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک بسپێردرێت، بەڵام بەهۆی ڕێگری دەسەڵاتدارانی ئێران لە گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری سنە، بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە تەرمەکەی لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان بەخاک بسپێردرێت.