تەرمی سێ گەریلای هەپەگە رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

تەرمی گەریلاکانی هەپەگە شێخموس ئایکۆل، ئەحمەد دەمیر و محەمەد فوئاد نوسرەت کە لە چیای سپێرێزی گەڤەر شەهیدبوون، رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

تەرمی گەریلای هەپەگە شێخموس ئایکۆل (سەرخۆبوون ئامەد)، ئەحمەد دەمیر (ئاڤڕەش پرسوس) و محەمەد فوئاد نوسرەت (رامان سنە) کە لە چیای سپێرێز لە گەڤەر شەهیدبوون، رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

بنەماڵەی هەرسێ گەریلاگەی هەپەگە لە ٣ی تەمووزدا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری جۆلەمێرگیان کردبوو. دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی ئەندامانی بنەماڵەکە و تەرمی شەهیدەکان یەکی گرتەوە، دوێنێ تەرمەکان رادەستی بنەماڵەکان کرانەوە و تەرمی شێخموس ئایکۆل بەرەو ئامەد، تەرمی ئەحمەد دەمیریش بەرەو پرسوسی رحا بەڕێکرا.

تەرمی محەمەد فوئاد نوسرەت دوای مۆڵەتی داواکاری گشتی لە گەڕەکی عومرانیەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە خاک دەسپێردرێت.

هـ . ب