تەرمی سەرحەد تەکین گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا

تەرمی سەرحەد تەکین گەریلای هەپەگە کە لە جۆلەمێرگ شەهید ببوو، بە ڕێورەسمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا.

 تەرمی سەرحەد تەکین (بەختیار ئاڤاشین) گەریلای هەپەگە کە ١ی تشرینی دووەم لە جۆلەمێرگ شەهید ببوو و بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جۆلەمێرگ گواسترابووە، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمەکە لەلایەن خانەوادەکەیەوە وەرگیرایەوە.

تەرمی تەکین بە بەشداری زۆر کەس و بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گوڕستانی گوندی هەسپیتی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ بەخاکسپێردرا. پۆلیسی تورک لەکاتی مەراسیمەکەدا گۆڕستانەکەی گەمارۆدا.

ف.ق