تەڤ-دەم، 'مێژووی پڕ لە تێکۆشان"ی پەکەکەی پیرۆز کرد.
تەڤ-دەم بە بۆنەی ٤٥ ــەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەوە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە مێژووی پەکەکە "پڕە لە تێکۆشان" و سڵاوی لێکردن.
تەڤ-دەم بە بۆنەی ٤٥ ــەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەوە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە مێژووی پەکەکە "پڕە لە تێکۆشان" و سڵاوی لێکردن.
تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) سەبارەت بە پرسەکە لێدوانێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕایگەیاندراوەکەدا، 45 ــەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ی لە سەرجەم ئەندامان و پێشەنگەکانی پەکەکە، بەتایبەتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، زیندانیانی سیاسی، کەسوکاری شەهیدان و سەرجەم گەل و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز کرد.
دەست نیشانکراوە، ڕاگەیاندنی دامەزراندنی پەکەکە لە پڕۆسەیەکی مەترسیدار و گرنگدا هاتە ئاراوە و لەو پڕۆسەیەدا پێویستییەکی زۆر بە بەڕێوەبردنێکی فیکری و ئیدئۆلۆژیک هەبوو کە بتوانێت کۆمەڵگا لە کۆمەڵکوژی، پاکتاوکاری، و ڕۆشنبیری و کەلتووری ئاسمیلەکردنی نیشتمانی و قڕکردنی سیاسی فاشیستی دەوڵەتی تورک ڕزگار بکە."
درێژەی لێدوانەکە بەم شێوەیە:
بەڕێوەبەری ڕاستەقینەی بناغە و پێوەرە زانستییەکانی شۆڕشی ڕزگاری کۆمەڵگا، نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و دەرفەتی کەم دامەزراوە. ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەی مێژوویی شیکاری و ستراتیژیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵی ئیدئۆلۆژیک وخاون فکر ئەنجامدرا.
دامەزراندنی پەکەکە وەک وڵامی تۆڵەسەندنەوەی مێژوویی لە دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک بوو. هەروەها سەرەتای بەرەبەیانێکی نوێ بوو بەرەو بنیاتنانی پڕۆسەی گۆڕانکاریی گەورەی نەتەوەیی، کە هیوا و متمانەی لە نێوان بەشەکانی تری کۆمەڵگەی کوردستاندا گەڕاندەوە. ئەم هەنگاوە گۆڕا بۆ شۆڕشی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان. ئەو شۆڕشە بە هۆی کاریگەریی داستانی قارەمانی ئەندام و بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە زیندان، شاخ و شارەکان بۆ پاراستنی بەها کولتووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە دژی فاشیست و داگیرکەرانی تورک ڕێگای بەرخۆدان و تێکۆشانی گەورەی بەرەو ئازادی هەڵبژارد و بووە ئیرادەی گەلی ئازادیخوازی هەرێمەکە و جیهان.
مێژووی پەکەکە پڕە لە ڕووداو. پەکەکە بە هۆی پیلانگێڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دژی فەلسەفەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان ڕووبەڕووی زەحمەتی و ئاستەنگی زۆر بووەتەوە. تا ئەمڕۆش دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هەموو شوێنێک شەڕێکی خوێناوی دژ بە ئیرادەی گەلی کورد بەڕێوە دەبات، ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، هەموو جۆرە چەک وکیمیاوی بەکاردەهێنێت. ئەم دڕندەییە وەک وەڵامێک بۆ هەڵمەتە جیهانییەکانی پشتیوانی لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد و پیرۆزباییەکانی گەلان بۆ ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بەڕێوە دەچێت.
تێکۆشان و بەرخۆدانی پەکەکە کە لە دژی سیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی تورک سەرکەوتووە، فراوانتر بووە و بڵاوەی کردووە. ئەمەش دەرئەنجامی ئیرادە و پێداگری پاراستنی ڕەوایە بە شێوازی بەرخۆدانی هاوچەرخ. پەکەکە لە پاڵپشتی ئەخلاقی و ویژدانی بەرخۆدانی گەل وەک شەنگال، مەخموور، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە سەرتاسەری کوردستاندا فیداکارییەکی گەورەی نیشان دا.
ئێمە وەک تەڤ-دەم، سڵاو لە مێژووی پەکەکە دەکەین و هەڵوێستە نەتەوەیی و مرۆڤیەکانی پیرۆز دەبینین. ئێمە گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی تر، هەموو ئازادیخوازان، دیموکراتەکانی جیهان کە پشتیوانی لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەکەن سڵاویان بۆ دەنێرین.
ئێمە داوا لە هەموو هێزە نەتەوەیی و سیاسیە کوردەکان، عەرەبی، جیهانی و چالاکەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخستنەکانی ژنان، کەلتووری و یاسایی دەکەین کە بەشداری لە هەڵمەتی پشتیوانیەکە بکەن. ئەم هەڵمەتە نیشاندەری هێز و ئیرادەی پێکهاتەکانە، بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. هەروەها تاکە زامنی چارەسەری گونجاوە لەم پرۆسە زەحمەتدا لە هەرێمەکە و جیهان.'