تەڤگەری ئازادی: کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە
تەڤگەری ئازاید پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتی شەرمەزار کرد و گوتی: "ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە".
تەڤگەری ئازاید پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتی شەرمەزار کرد و گوتی: "ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە".
دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە توندی شەرمەزار کرد و دووپاتی کردەوە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
لە راگەیاندراوەکەی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی گوتراوە:
" لە ٢٥ مین ساڵیادى پیلانگێڕیی ١٥ـی شومی شوباتدا، کە لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا، سیستەمی دەسەڵاتداریی جیهانیی، ویستی تێکۆشانى ئازادیی گەلی کورد و دۆزە ڕەواکەی شکست پێهبێنیێت، هەروەها سیاسەتی کۆمەڵکوژیی سەر کوردان بەردەوامیی پێبدەن و سەدەیەکی دیکە گەلی کورد لە دەرەوەی یاسا و مافە سیاسیی و نەتەوەییەکان بھێڵنەوە، وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتیی، ئەخلاقیی، ئەو پیلانگێڕییە شەرمەزار دەکەین.
تێزە فکریی و فەلسەفییەکانی ڕێبەر ئۆجالان، ڕێگای چارەسەرییە بۆ قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە خۆی لە قەیرانی نەتەوە، ئایین، ئابوریی و کەلتووردا دەبینێتەوە، رێبەر ئاپۆ ئەو قەیرانانەی وەرچەرخاند، بۆ چارەسەریی نێوان نەتەوە و ئایینەکان و پێکەوەژیانی گەلان، وەکو خاڵی هێزیی چارەسەریی وێنای کرد، ئێستا کاتی ئەو تێکۆشانە مەزنەیە، کاتی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە".