تەڤگەری ئازادی - کەرکوک: هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ و قڕکردنی گەلێک
تەڤگەری ئازادی - کەرکوک: "ئامادەکارییەکانی ئەردۆغان بۆ شەڕ و ماڵوێرانی و سڕێنەوەی و جینۆسایدی گەلی کوردە".
تەڤگەری ئازادی - کەرکوک: "ئامادەکارییەکانی ئەردۆغان بۆ شەڕ و ماڵوێرانی و سڕێنەوەی و جینۆسایدی گەلی کوردە".
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی هەریمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست، تیدا سەردانەکەی ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئیدانە و شەرمەزار کرد و تیدا ڕایانگەیاند کە هاتنی ئەردۆغان دەستکەوت نیە بۆ عێراق بەڵکو ئەردۆغان مەبەستی ئەنجامدانی جینۆساید و داگیرکردنی خاکی زیاترە.
دەستەی بەرێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بارەی سەردانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانەییەکەدا عومەر حاجی حوسێن ئەندامی بەڕێوبەڕایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن قسەی کرد و ناوبراو ووتی: "ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق شەرمەزار دەکەین، هەڵوێستی هەردوو حکومەتی عێراق و هەریمی کوردستان لە پێشوازی کردنی شەرێنگێزی وەکو ئەردۆغان شەرمەزار دەکەین، ئەوەی لە ناوچەکە دەگوزەرێت کۆمەڵکوژی گەلی کوردە، ٣٦ ساڵ لەمەوبەر لە رژێمی بەعس گەلی کوردی جینۆساید کرد، ئیستاش لە سەدەی ٢١دا جارێکی دیکە گەلی کورد بەدەستی ئەردۆغان کۆمەڵکوژ دەکرێت".
عومەر حاجی حوسێن ووتیشی: "ئەو ئامادەکارییەی ئیستا ئەردۆغان ئەنجامی دەدات بۆ شەڕێک کە ماڵوێرانی و سڕێنەوەی و جینۆسایدی گەلی کوردە، کۆمەلگای نێودەوڵەتی تاوانبارە لەو تاوانانەی کە دژی کورد ئەنجام دەدرێت چونکە بێ دەنگن لە ئاست هەموو تاوانەکان، دوێنی لە چوار شوێنی هەریمی کوردستان دەوڵەتی تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە بەڵام کەس باسی ناکات و بێ دەنگن لە ئاست ئەم تاوانانە، ئیمە وەکو تەڤگەری ئازادی خۆمان بەنوێنەری خەڵکی عێراق دەزانین و ڕێکەوتنەکانی ئەردۆغان شەرمەزار دەکەین چونکە لەدژی گەلانی عێراق، هاتنی ئەردۆغان دەستکەوتن نیە بەڵکو ئەردۆغان مەبەستی ئەنجامدانی جینۆساید و داگیرکردنی خاکی زیاترە".
هەروەها ناوبراو ووتیشی: "بەداخەوە پەدەکە لەگەڵ ئەردۆغان ئامادەکاریی دەکات بۆ شەڕی دژ بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان، هاتنی ئەردۆغان واتا هەتنی شەڕ و قڕکردنی گەلێک و وێران کردنی عێراق و هەریمی کوردستانە، دەبوو دانیشتوانی عێراق و هەریمی کوردستان دژ بە هاتنی ئەردۆغان هەڵوێستیان هەبوایە، سەرۆک وەزیرانی عێراق شەرمەزار دەکەین کە پێشوازی لە کەسێکی وەکو ئەردۆغان دەکات بە پاڵپشتی داعش بوو و دەستی لە خوێنی هەزاران هاووڵاتی عێراقی هەیە".
لە کۆتایی قسەکانیدا عومەر حاجی حوسێن ووتی: "داوا لە حزبە کوردییەکان دەکەین لەبەرامبەر هەوڵەداگیرکارییەکانی ئەردۆغان هەڵوێستیان هەبێت و سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانی پەدەکە و بنەماڵە بارزانی دابنێن، پەدەکە هێز لە بێ دەنگی حزبەکانی باشوری کوردستان وەردەگرێت، ئەگەر پەکەکە قڕ بکرێت ئەوە تەواوی گەلی کورد قڕ دەکرێت، ئەوەی ئەمڕۆ بەرگری لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکات بزورنەوەی ئازادی گەلی کورد کە لە چوارچێوەی ڕێکخستنی پەکەکە خۆی ڕێکخستووە، ئێمەش وەکو خەڵکی ئازادیخوازان دژی هەوڵە داگیرکارییەکانی ئەردۆگان دەوەستینەوە، پێویستە لەسەر چالاکوان هەڵوێستی جدییان هەبێت دژبە داگیرکردنی خاکەکەیان".
هـ . ب