تەڤگەری ئازادی لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کوردی شەرمەزار کرد
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کوردی لەلایەن ئێرانەوە شەرمەزارکرد.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کوردی لەلایەن ئێرانەوە شەرمەزارکرد.
دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەسەر لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم لێشاوی لەسێدارەدان و بێ ھەڵوێستییەی جڤاکی نێودەوڵەتیی و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکانی بە ناو مافی مرۆڤ، دووپاتی دەکاتەوە هەمووان لە ژێر چەتری سیستمێکدان، جگە لە بەرژەوەندییەکانیان، هیچ بابەتێکی دیکە سەرنجیان ڕاناکێشێ و بە گرنگی نازانن.