توهای-دەر بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ٩ی تشرینی یەکەم بانگەوازی ڕاگەیاند

چەتین ئویار، هاوسەرۆکی لقی وانی توهای-دەر داوای لە گەل کرد، ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد بەشداری ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و تێکشکاندنی گۆشەگیری بکەن.

بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، رۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لە پارکی کۆشویۆلووی ئامەد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت و ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە چەتین ئویار، هاوسەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاریکاری بنەماڵەی زیندانیان (توهای-دەر) ڕایگەیاند، لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان پیلانێکی نێونەتەوەیی دژی گەلی کورد بەڕێوەچوو. وتیشی: پیلانگێڕییەکە بەردەوامە و لەو ڕۆژەوە تورکیا لە قەیران ڕزگاری نەبووە. تەنیا سەرقاڵی کوردە، کورد دەکوژێت، تۆپباران و بۆردوومانی چیاکان دەکات، پارتە سیاسییەکان دادەخات. تورکیا پێوەری یاسا و دادپەروەری لەدەستداوە. هەڵبەت تاکە ڕێگە بۆ ڕزگارکردنی تورکیا لەو قەیرانە کۆبوونەوە و دیدارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و ئازاد کردنییەتی."

ئویار بەبیری هێنایەوە، ماوەی ٣١ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرنەگیراوە و داوای لە گەڵ کرد بەشداری ڕێپێوانی ٩ی تشرینی لە ئامەد بکەن، کە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری بەڕێوە دەچێت.