تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سبەی بەڕێ دەکەوین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری پەیوەست بە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" قسەی کرد و گوتی: "بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سبەی بەڕێ دەکەوین. ئێمە چاوەڕێی گەلەکەمانیان".

'رێپێوانی مەزنی ئازادی' بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نێوان ١-١٥ی شوبات بە پێشەنگایەتی ڕێکخستنە جڤاکی و دیموکراتیکەکان بەڕێوەدەچێت، لە شارەکانی قەرس و وان دەست پێدەکات. پێشبینی دەکرێت بەشداری جەماوەری لە ڕێپێوانەکەدا هەبێت. هەروەها ٧٥ چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بەشداری دەکەن.

ڕێپێوانەکە بە دوو قۆڵ ئەنجام دەدرێت. باڵێک لە قەرس و باڵێک لە وانەوە دەڕوات و لە گوندی ئامارا لە ڕحا کۆتایی دێت.

چاوەڕێی گەلەکەمانیان

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە قۆڵی قەرسی ڕێپێوانەکە ئامادە دەبێت، بانگەوازی کرد بۆ پشتگیری لە ڕێپێوانەکە.

ئاماژەی بەوە کرد بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری سبەی بەڕێ دەکەون، بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە، ئێش و ئازاری زۆر هاتوونەتە پێش، گوتی: "ئێمە جارێکی دیکە لێرەوە بانگەواز دەکەین، بەرلەوەی ڕەوشێکی مەترسیدار لە مانگرتن لە خواردنەکان ڕووبدات، بەهیوام ڕێگەیەک بکەنەوە. ئێمە بۆ ئەمە دەستمان بە ڕێپێوانی ئازادی کرد. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین پشتیگیر و پشتیوانی نیشان بدات".