شارەوانی گەورە شاری وان، بە ئامانجی ئامادەکاری لە کارەساتەکان و بەهێزکردنی تواناکانی شارەوانی ناوەندنی کۆردیناسیونی ئافات (ئاکۆم)ی دامەزراند. ناوی ناوەندەکە بە ناوی پزیشکی یابانی (Atsushi Miyazaki) نرا، کە لەساڵێ ٢٠١١دا لە کاتی بومەلەرزەی وان لە کاتی هاوکاریکردندا گیانی لە دەستدا. هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتم ئۆغولاری، باڵوێزی ژاپۆن-تورکیا (Tahra koji)، سکرتێری گشتیی یەکێتی شارەوانی تورکیا (TBB) سوعات یەلدز، پەرلەمانتار، هاوسەرۆکانی شارەوانی، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سەرۆکانی شارەوانی و گەلێک کەس بەشداری دامەزراندنەکە بوون.
مەڕاسیمی کردنەوەکە لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەدا گیانیان لە دەستدا کرایەوە.
هاوسەرۆکی شاری گەورەی وان عەبدوڵا زەیدان گوتی: "بەڕێوەبەرانی دانانی قەیوم بۆ بوومەلەرز هیچ کارێکیان نەکرد. کاتێک ئێمە هەڵبژێردراین، ناوەندەی کارەساتمان دامەزراند کە کاریگەری بوومەلەرزە کەم بکاتەوە.
هاوسەرۆکی شاری گەورەی وان نازڵیهان شەدال گوتی: "نا تەبایی دامەزراوەکان لە ناودەبەین و ئەم ناوەند دەکەینە ناوەندێکی گرنگ".
ئەندامی ئەنجوومەنی یەکێتی شارەوانییەکانی تورکیا و شارەوانی سەلجوقییەی ئیزمیر فیلیز جەریتئۆغلۆ بۆ کردنەوەی ناوەندەکە سوپاسی کرد و پەیامی یەکگرتنی بڵاوکردوە. بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هاوکاری و فریاگوزاری ژاپۆن پەیامی دایکی دکتۆر ئاتسوشی میازاکی خوێندەوە.
بالوێزی ژاپۆن-تورکیا (Tahara koji) گوتی: "لە ساڵی ٢٠١١دا لە زاپۆن و وان بوومەلەرزە ڕوویدا. لە دوای بوومەلەرزەکە میازاکی هاتە ئێرە و هاوکاری گەلی کرد و لە دووەم بوومەلەرزەدا گیانی لە دەستدا. هاودەنگی لە کاتە سەختەکاندا دروست دەبێت و ڕێکخراوە هاوکاری ژاپۆن لە مێژە بەشدارن لە هەوڵەکانی هاوکاری ئێرە. بەڕێوەبەرانی هەرێمەکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری بوومەلەرزە بەرپرسیارێتییەکی مەزن لەسەر شانیانە. ئێمە ئامادەین هاوکاری ئەوان بکەین".
ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز نیشاندا
هاوسەرۆکی گشتیی دەم تولای حاتم ئۆغولاری ئاماژەی بەوەکرد کە ٢ لەسەر ٣ی جوگرافیای تورکیا لە ناوچەی بوومەلەرزەی یەکەم و دووەمدایە و ناوەندێکی وەک ئاکۆم بەقەد نان و ئاو پێویستن.
تولای حاتم ئۆغولاری بەرانبەر بە دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیز نیشاندا و وتی: "بەداخەوە ئەمڕۆ زیهنیەتی قەیومەکان دەستوەردانیان لە شارەوانی ئاکدەنیز کرد. هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز و ئەندامانی ئەنجومەن و هەندێک لە بەڕیوەبەرانمان دەستبەسەر کران. ئێستا شارەوانی بە شێوەیەکی نایاسایی گەمارۆ دراوە. ڕێگە نەدا خەباتکار و ئەندامانی ئەنجومەن بچنە نێو شارەوانییەوە. ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. دەم پارتی بۆ دامەزراندنی بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی وەک ئاکۆم هەڵبژێردراوە. بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی شار و کۆمەڵگەیەک هەڵبژێردران".
تولای حاتم ئۆغولاری لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "شارەوانییەکانمان بە تایبەتی ئاکۆم بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان، ئاو و چالاکیی کۆمەڵگەی و کەلتووری هەڵبژێردران کە ئەم شارە پێویستی پێیەتی. دەبێت هاوسەرۆکانی شارەوانیمان دەستبەجێ ئازاد بکرێن، هەموو هەڤاڵانی زیندانیکراوەکانمان دەستبەجێ ئازاد بکرێن".