توێژەرێکی کۆمەڵایەتی: کوشتن چارەسەرنیە بۆ کێشەکان
شۆخان عومەر توێژەری کۆمەڵایەتی دهڵێت: "کیشەی کۆمەڵایەتی زۆربووە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەشێوازێک لاواز بووە کە تاکەکانی نێو یەک خێزان ئاگایان لە یەکتری نیە".
شۆخان عومەر توێژەری کۆمەڵایەتی دهڵێت: "کیشەی کۆمەڵایەتی زۆربووە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەشێوازێک لاواز بووە کە تاکەکانی نێو یەک خێزان ئاگایان لە یەکتری نیە".
سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی و کوشتن و بوونی کوشتن بەدیاردەیەکی رۆژانە لەنێو کۆمەلگای عێراق و باشوری کوردستان، شۆخان عومەر توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا و تیشکی خستەسەر هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی کوشتن و هەروەها ناوبراو باسی لەچۆنیەتی چارەسەری ئەو دیاردە مەترسیدارە کرد.
کوشتن زۆر بووە و بۆتە دیارەیەکی رۆژانە
شۆخان عومەر توێژەری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە زیادبوونی رێژەی کوشتن و توندوتیژی لە کۆمەڵگادا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "بەداخەوە بەشیوەیەکی رۆژانە گوێمان لە کۆشتن و خۆکوشتن دەبێت لەناو کۆمەڵگادا، بەداخەوە کوشتن زۆر بووە و بۆتە دیارەیەکی رۆژانە، زیادبوونی رێژەی کوشتن لە کۆمەڵگادا دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە سەرەکترینیان نەمانی گفتوگۆیە لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا، هەروەها تاکەکانی کۆمەڵگا فشارێکی زۆریان لەسەرە و ڕێژەی بێ کاری لەناو کۆمەڵگای عێراق رێژەیەکی مەترسیداری تۆمارکردووە و بەردەوام ژمارەی بێ کاری ڕوو لە هەڵکشانە".
تاکی کۆمەڵگا بەئاسانی دەتوانێت چەکی دەستبکەوێت
هەروەها لە درێژەی قسەکانی بۆتیشک خستنەسەر هۆکارەکانی زیادبوونی کوشتن لە کۆمەڵگادا، شۆخان عومەر ووتیشی: " لەئیستادا بەشیویەکی مەترسیدار مادی هۆشبەر لەنێو کۆمەڵگادا بڵاوە و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە، ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکان بەبێ هۆشیاری و بێ ئاگای تاوانی ئەنجام بدەن، تۆڕی کۆمەڵایەتی کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، لەنێو کۆمەڵگادا بەشیوەیەکی مەترسیدار چەک زۆر و تاکەکانی کۆمەڵگا بەئاسانی دەتوانن چەکیان دەستبکەوێت".
فیلم و دراما بیانییەکان شیرازەی کۆمەڵگایان تێکداوە
هەروەها سەبارەت بەکاریگەری خراپی فیلم ودراما بیانییەکان لەنێویشاندا، درامای تورکی، ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتیە ئاشکرای کرد: "کاریگەری فیلم و دراما بیانییەکان لەسەر کەسانی تەمەن بچووک زۆر نەرێنیە و بەداخەوە وەزارەتی رۆشنبیری هیچ سەنسۆڕێک ناخاتە سەر فیلم بیانییەکان زۆرجار بەهۆی لاساییکردنەوەی فیلمەکان وایکردووە گەنجانکان لەپێناو خۆشەویستی کوشتن ئەنجام بدەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە دراما و فیلمە بیانییەکان دەیبینن، هەروەها تەواوی تەمەنە جیاوازەکان ئەم زنجیرە درامایانە دەبین، ئێمە وەکو توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکان زۆرجار ئاگاداربووینە کە کچانی تەمەن بچووک کە تەمەنیان هین خۆشەویستی نەبووە بەڵام بەهۆی تەمەشاکردنی ئەو زنجیرە درامایانە هەوڵی تاقیکردنەویە خۆشەویستی دەدەن کە لەکۆتایدا دەبێتە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بۆیان، یان چەندین جار بەهۆی لاسایی کردنەوەی فیلمەکان هەوڵی خۆکوشتن دەدەن".
دایک و باوک ئاگاداری دۆخی منداڵەکانیان نین
هەروەها ئەو توێژەری کۆمەڵایەتیە ئاشکراشی کرد: " پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەشێوازێک لاواز بووە کە تاکەکانی نێو یەک خێزان ئاگایان لە یەکتری نیە و هەر کەس بەکێشەی خۆیەوە سەرقاڵە، بەهۆی زیادبوونی فشارەکانی ژیان دایک و باوک ئاگاداری دۆخی منداڵەکانیان نین، تەنانەت کە لەیەک ژوریش بن هەمووان خۆیان بە موبایلەکانیانەوە سەرقاڵ دەکەن لەبری ئەوەی ئامۆژگاری یەکتر بکەن".
کوشتن چارەسەرنیە بۆ کێشەکان
لە کۆتایدا بۆ چارەسەری کیشەکان، شۆخان عومەر توێژەی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: "پێویستە کۆنترۆڵی چەک بکرێت بە بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو چەکدانەی کە تاوانیان پێ ئەنجام دەدرێت چەکی مۆڵەت پێدراون، پێویستە کۆمەڵگا زیاتر هۆشیاربکرێتەوە کە کوشتن چارەسەرنیە بۆ کێشەکان، نەمانی یاسای کوشتن لەپێناو پاککردنی شەرەف پێویستە نەمینێت، سەنسۆر لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر گرنگە، هەروەها لەپێناو هۆشیارکردنەوە زیاتری کۆمەلگا پێویستە لەتەواوی قوتابخانەکان توێژەری کۆمەڵایەتی هەبێت لەپێناو پەروەردەکردنی کۆمەلگا لە قۆناغە سەرەتاییەکانەوە".
هـ . ب