تەژەئا: بە بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری ڕزگاردەبین

بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوباتەوە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ی ساڵی تێپەڕاند و بەم شێوە بەردەوامە: "دەبێت هێزە پیلانگێڕەکان ئەو ڕاستیە بزانن نە گۆشەگیری و نە سیساستی تاریک و پیسیان ناتوان لە بەڕێز ئۆجالانمان دابڕێت. بۆ بە دوایهێنای سیستەمی گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کورد، سڵاو لە ڕێپێوانی مەزنی ئازادی دەکەین. دەبێت بەزوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت.لە دژی بێچارەسەری، نکۆڵیکردن، دەبینە هەنگاوێک بۆ بەرەوپێشبردنی پارادایمی ژنی ئازاد، ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی هێزە قڕکەرەکان".

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا تەژەئا ئەوەیان دەستنیشانکرد وەکو تاژەئا خواستیان ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "لە سەر بنەمای 'ژن، ژیان، ئازادی' سەرهەڵدانمان بەردەوام دەبێت. داوا لە هەموو ژنانی کوردستان و تورکیا دەکەین پشتگیرمان بن بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان. لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیدا هێزە پێلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەین. داوا لە لە کۆمەڵگا، ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان دەکەین لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانی گەورەبکەن، ڕزگاری چڤاکی پێکبهێنن و لە دژی نایاساییەکانی ئیمراڵی و سەپاندنە دەرەیاساییەکان داوای دادپەروەری بکەین".