ڤیدیۆی چالاکیی دژ بە بنکەى میتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سیری بڵاوکرایەوە

یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڕایگەیاند، لە دژی بنکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سیری چالاکییان ئەنجامداوە و لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک تێکشکێنراوە و ٢ داگیرکەریش لە ناو سەنگەرەکەدا سزادراون.

ڕۆژی ٣ی ئاب و لە کاتژمێر ١٥:٣٠دا یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ لە دژی بنکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر  لە ناوچەی سیرێی باشووری کوردستان، کە ناوەندی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر (میت)ە چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەدا سەنگەرێکی داگیرکەران تێکشکێنراوە و ٢ سەربازی داگیرکەری تورکیش لە ناو سەنگەرەکەدا سزادراون.

یەکەی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ وتیشی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئەو خائینانەی خزمەتیان دەکەن، دەبێت بزانن لە هەموو پارچەکانی کوردستان دا دەبنە ئامانجی ئێمە و خاکی پیرۆزی کوردستان دەبێتە گۆڕستانی داگیرکەران".

ژ.ت