ڤیدیۆی سزادانی ۶۱ داگیرکەر ڕۆژی یەکشەممە لە گریلا تیڤی بڵاو دەکرێتەوە

کەناڵی گەریلا تیڤی ڕۆژی یەکشەممە ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلۆک لە هەرێمی زاپ بڵاو دەکاتەوە کە لە شەڕەکەدا بەلایەنی کەم ٦١ داگیرکەری تورک سزادراون و زیاتر لە 20 تەرمیان لە گۆڕەپانەکەدا بەجێمابوون.

گریلا تیڤی ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلۆک، کە لە ۱۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴ لە شاخی ئامێدی لە زاپ ئەنجامدرا بڵاو دەکاتەوە.

گەریلا تیڤی، ئەمڕۆ بەشێکی کورتی لە دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە کەناڵی تێلگرام و تیڤی ١١ی شوبات ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنەکە بڵاو دەکاتەوە.

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی: ٦١ داگیرکەر سزادران، چەکێکی زۆر دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلۆکی ڕاگەیاند " لە ۱۲ی کانوونی دووەم، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلۆکیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامداوە".