وۆرکشۆپی ژنان لە شنگاڵ: خۆمان لە پلانی گڵاو دەپارێزین

فەرماندەی یەژەشەی هێزی شنگاڵ لە وۆرکشۆپی ژنان لە شنگاڵ قسەی کرد و وتی:"دەبێت ئەو ئازارەی لە ساڵی ٢٠١٤دا تووشیان کردین بیکەین بە هێز و زانست." ئێمە بە گەورەکردنی ڕێکخستنەکەمان وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە هێرش دەکەنە سەر بیر و باوەڕەکانمان."

وۆرکشۆپی "ژن و پاراستن" بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) لە ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگاڵ لە دەستی چەتەکانی داعش بەڕێوەچوو و کۆتایی هات.

دوای نیوەڕۆ وۆرکشۆپەکە بە سێ سیمینار کە لەلایەن هێزەکانی شنگاڵ، فەرید شنگاڵی و فاتیمە مستەفا پێشکەشکرا، بەردەوام بوو.

فەرماندەی یەژشە: دەبێت ئازارەکانمان بگۆڕدرێن بۆ هێز و زانست

لە یەکەمین سیمیناردا فەرماندەی یەژەشە قسەی کرد. هێزەکانی شنگاڵ ڕایانگەیاند کە بەهێرشی شنگاڵ هەوڵی لەناوبردنی ئیرادەی ژنانی ئێزدییاندا وتی:" لە کەسایەتی ژنانی ئێزدیدا لەناوبردنی ئیرادەی ژنان بە ئامانج گیرا. کۆمەڵگایەکی نەپارێزراو هەیە کە هیچ شتێکی نییە. کۆمەڵگاکەمان بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە تاریکی ڕزگاری بوو. شەهید گوڵچین خەڵکی ڕۆژهەڵات بوو و دایکی دوو منداڵ بوو، خۆی لە پێناو ئێمەدا گیانی بەخت کرد. هەڤاڵ ئارین، بێریڤان، ڕۆسیار و نوژیان، زۆر هەڤاڵی تر پێشەنگایەتیان بۆ ژنانی ئێزدی کرد و گیانی خۆیان بەخت کرد. ئازارێکە لە ساڵی ٢٠١٤ توشیان کردین، دەبێت بکرێتە هێز و زانست. دەبێت خاوەنداری لە خەونی شەهیدان بکەین. ئێمە بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە و ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی کە لە دەستی داعشدان. شەڕی یەژەشە تەنیا دژی داعش نییە، بەڵکو لە دژی هاوپەیمانەکەی پەدەکە و دەوڵەتی تورکە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هێرشی دژی ئێمە دەستی پێکرد. پێمان دەڵێن، ئێوە ڕەوا نین! ئێمەیش دەپرسین ئەوانەی ساڵی ٢٠١٤ لە شنگاڵ هەڵاتن، هێزی ڕەوان؟"

فاتیمە مستەفا: پاراستن تەنها کاری پیاوان نییە

دوای هێزی شنگاڵ، فاتمە مستەفا بە ناوی ژنانی عەرەبی شنگاڵەوە سیمینارێکی بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرد. فاتیمە مستەفا ڕوونی کردەوە کە تەنها یەژەشە دەیانپارێزێت و وتی:"یەژەشە لێرە دەیانپارێزێت. پەدەکە دەیەوێت کۆمەڵگەی ئێزدی فریو بدات. لە بەرامبەر ئەمەدا دەبێت ژنانی ئێزدی و عەرەب یەکبگرن. پێویستە پێکەوە خۆمان و وڵاتەکەمان بپارێزین. ئەمە تەنها کاری پیاوان نییە، بەڵکو کاری ژنانیشە. ژنان دەتوانن ڕۆڵێکی گەورە بگێڕن. یەژەشە هێزی بەرگری ئێمەیە و کەس ناتوانێت لەناوی ببات.'

دواتر ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ، فەریدە شنگاڵیش سیمینارێکی پێشکەش کرد و وتی:" نە ئەوانەی خیانەتیان کردووە و نە ئەوانەی ڕووناکییان هێناوە لەبیر ناکرێن. بۆ پاراستنی خۆمان ناتوانین پشت بە عێراق ببەستین ئێمە ئاسایش و یەژەشەمان هەیە، گەلەکەمان دەبێت خۆی بپارێزێت و پێش لە هێرشەکان بگرێت. ئەوانەی لە شنگاڵ مانەوە و بەرخۆدانیان کرد، دەتوانن بە ناوی ئێزدییەکان قسە بکەن. ئێمەی ئێزدی دەبێ بەرگری لە دۆزی ڕەوای خۆمان بکەین بۆیە ڕێگە نادەین کەس لەسەر خوێنی شەهیدان بژیت.

دوای سیمیناری تاژێ، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ پاراستنی ژنانی ئێزدی پێشکەشی یەژەشە کرد. دایکانی شنگاڵ دیاری تاژێ یان بەخشی بە فەرماندەی یەژەشەی هێزی شنگاڵ.

جیهان جەلۆ: ئێمە هێز و ئیرادەمان هەیە

 

 پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگاڵ، جیهان جەلۆ وتاری کۆتایی پێشکەش کرد. جیهان جەلۆ سەرەتا سەرنجی بۆ ئەو پەیامانە ڕاکێشا کە لە وۆرکشۆپەکەدا کەوتنەڕوو و وتی:" ئەو پەیامەی لێرەوە هاتە دەرەوە تێکۆشان وخۆپاراستن دژی دوژمن بوو. ئێمەی ژنان هێز و ئیرادەمان هەیە. چیتر ناتوانن وەک جاران پلانمان بۆ دابنێن. ئێمە هێزی کۆمەڵایەتی و بەرگریمان هەیە.  نەک هەر لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن، پێویستە خۆمان لە هێرشی پیاوان بپارێزین. ئێستا ئێمە و ژنە عەرەبەکان لێرە لەسەر بیرۆکەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک کۆبووینەتەوە. جاران ئێمەیان کردبووە دوژمنی یەکتر، بەڵام ئێمە بەنەتەوەی دیموکراتیک پلانانەکانی دژمان تێک دەدەین و پێکەوە دژی گۆشەگیری و ستەم دەوەستینەوە. ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین. ئێمە بە بەرخۆدان و تێکۆشانمان خۆسەری خۆمان مسۆگەر دەکەین. ئەگەر خۆسەریمان مسۆگەر نەکەین، پلانەکان هەمیشە حوکمڕانیمان دەکەن.  ئێمە لە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لێرە کۆبووینەتەوە.  بۆیە پێش هەموو شتێک ڕزگار کردنی شنگاڵ و ئەم وۆرکشۆپە لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و هەموو گەل و ژنانی خۆمان پیرۆزبایی دەکەین.

دوابەدوای وتارەکان دروشمی "ژن،ژیان،ئازادی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" وترانەوە.