وزه‌ی بێكۆتایی له هه‌ره‌كۆل
له هه‌ره‌كۆل ئێمه له كه‌مپێكی زستانیداین. ئه‌وه‌ی كه‌مێكی تر باسی ده‌كه‌م، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی تورك چی ده‌كات با بیكات هه‌رگیز ناتوانێت به‌ر به تێكۆشانی ئازادی گه‌ریلا بگرێت.
له هه‌ره‌كۆل ئێمه له كه‌مپێكی زستانیداین. ئه‌وه‌ی كه‌مێكی تر باسی ده‌كه‌م، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی تورك چی ده‌كات با بیكات هه‌رگیز ناتوانێت به‌ر به تێكۆشانی ئازادی گه‌ریلا بگرێت.
له چیاكانی هههكۆل كه بهرزاییهكهیان ٢ هه‌زار و ٩٦٢ مه‌تره و به‌رده‌وام به‌فر لوتكه‌كه‌ی داپۆشیه، ئێمه له كه‌مپێكی زستانه‌ی گه‌ریلاداین. ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌ریلا له كه‌مپه‌كه‌دا ئه‌مساڵ هاتوونه‌ته چیاكانی بۆتان. له‌لایه‌كه‌وه جۆش و خرۆش، دڵخۆشییان هه‌یه به هۆی به‌شدارن له شه‌ڕی گه‌ریلا له به‌ره‌ی باكور، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی شه‌ڕی باكور قوڵببنه‌وه. ئه‌وانه‌شی چه‌ندین ساڵه لێره شه‌ڕده‌كه‌ن به به‌رپرسیارێتی پێشه‌نگایه‌تیه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن.
له مانگه‌كانی پاییز و له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌ره‌كۆل ماتۆڕێكی كاره‌با كه‌وته ده‌ست كه ئه‌وه گه‌ریلاكانی خسته ناو بیركردنه‌وه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌و چیایانه ده‌مێننه‌وه، ده‌زانن ژیان له كه‌مپ، په‌روه‌رده‌یه‌كی به‌رهه‌مدار، پێویستیی به سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌یه. گه‌ریلا به ئه‌نجامدانی كاری ئه‌سته‌م ده‌ناسرێته‌وه.
گه‌ڕان به دوای وزه‌دا
هێزه‌كانی كه‌مپه‌كه كه چووه ناو كه‌مپی زستانه‌وه، كه‌وته گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ وزه. ماتۆڕێكی ارهبای زۆر كۆنیان بینیه‌وه كه له رێگه‌یه‌كی دووره‌وه هێنایان. كه‌س پێشبینی نه‌ده‌كرد كه ماتۆرشه كاره‌باكه كار بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا چه‌ند جار كاری كرد، هیوا هه‌ڵچنین له‌سه‌ر بوونی وزه له كه‌مپه‌كه جارێكی تر له‌ده‌ست چوو. سه‌ره‌تا بێده‌نگییه‌كی قوڵ له كه‌مپه‌كه‌دا دروستبوو. له‌و بێده‌نگیه‌دا بیركردنه‌وه‌یه‌ك هاته ئاراوه. به بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی زه‌رده‌شت و میرزا بڕیاردرا كه وزه‌ی جێگره‌وه بدۆزنه‌وه.
بیركۆی نوێ: بزوێنه‌ر
میرزا كه له ساڵانی رابردوودا له كه‌مپی زستانه‌دا بزوێنه‌ری ماتۆڕه كاره‌با شكاوه‌كانی ده‌رده‌هێنا و ئه‌و وزه‌یه‌ی كه بتوانێت ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی پێ روواك بكاته‌وه به‌ده‌ستده‌هێنا، له باره‌ی ماتۆرشه كاره‌با شكاوهكهدا هه‌مان پێشنیازی كرد. هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و كه‌مپه‌ی كه تێیدان رووناك بكاته‌وه ئایا ئه‌مه به‌سه؟ پێداویستییه ته‌كنیكیه‌كانی تر چی‌یان لێده‌كات؟ ئه‌و تابلێته‌ی كه كتێبی له‌سه‌ر ده‌خوێننه‌وه، كامێرا، كۆمپیوته‌ر، ئامێری وێنه و زۆر ئامێری تر پێویستیان به وزه هه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بۆتا پێویسته كه كاره‌كانی چاپه‌مه‌نی و ئارشیڤ ئه‌نجام بدرێن. زه‌رده‌شت و میرزا راسته‌وخۆ كه‌وتنه جوڵه. منیش به جۆش و تامه‌زرۆییه‌كی زۆره‌وه چاودێریم كردن.
ئیتر بزوێنه‌ری كاره‌بامان هه‌بوو
له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌یه‌كی به‌رز هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ته‌كنیكی بچووك تێك‌شكان، به‌ڵام بزوێنه‌ر یان داینه‌مۆیه‌ك بهدهسهێنرا كه له ماتۆڕی كاره‌باكه‌ش زیاتر وزه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنا.
سه‌رچاوه‌ی وزهكهمان به شه‌و و رۆژ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه سوڕێنرایه‌وه. له رووی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی هه‌ره خێراوه كه‌س نه‌ده‌گه‌یشته ره‌حیمه، رێدور، ئارین و نو‌عمان. وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشبڕكێدابن. وزه‌یه‌ك كه به‌شی ژیانی كامپه‌كه بكات، بۆ په‌روه‌رده به‌س بێت و به‌شی راگه‌یاندنیش بكات به‌م جۆره به‌ده‌ستهێنرا.
هیوا، داواكاری و ره‌نج
له شوێنێكی به‌م جۆره بیر بكه‌نه‌وه، مانگه‌كانی زستان جگه له گه‌ریلا هیچ زینده‌وه‌رێكی لێ نه‌بێت. له چیای هه‌ره‌كۆل كه سارد و شاخاوییه، به‌رده‌وام به‌فری لێیه. زستان به‌فر له‌دوای ببهفر ده‌بارێت، هه‌ندێك جا نزیكه‌ی ١٠ مه‌تر به‌فر ده‌كه‌وێت. له‌وێ ته‌نیا به‌فر ده‌بارێت. گه‌ریلا له قوڵایی ئه‌و گۆرشهپانهدا جێگیر ده‌بن و له زستاندا هه‌م له رووی ئه‌منی و هه‌میش به هۆی به‌فره‌وه پیهوهندیی خۆیان له‌گه‌ڵ روناكی ده‌ره‌وه ده‌پچڕێنن. گه‌ریلا به دڵ و مێشكی خۆی قوڵایی زه‌وی رووناك و گه‌رم ده‌كاته‌وه. چیاكان به‌م تێكۆشانه‌ی گه‌ریلا بوونه‌ته گۆڕه‌پانه پیرۆزه‌كانی ژیان. له هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كدا. له هه‌ر چالاكییه‌كدا هیوایه‌كی گه‌وره، داواكاری و ره‌نجێكی گه‌وره هه‌یه.
هـ . ب