وەزیری ناوخۆی عێراق بۆهەڵسەنگاندی دۆخی ئەمنی شارەکە چوو کەرکووک

شاندێکی باڵا کە پێکهاتوون لە وەزیری ناوخۆی عێراق و یاریدەدەرەکی و بۆ وەرگرتنی ئاگایی لە دۆخی ئەمنی شاری کەرکووک و جمووجووڵی داعش سەردانی شارەکەیان کردووە.

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ، بۆ بینینی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە، گەیشتە کەرکووک.

بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی پارێزگاکە، گەیشتنە کەرکووک.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، عوسمان غانمی و عەبدول ئەمیرشەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و شاندێکی باڵا، گەیشتوونەتە بارەگای لیوای٢٠ی فیرقەی ٥ی پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

وتیشی، ئامانج لە چوونی شاندەکەهەڵسەنگاندن و بینینی دۆخی ئەمنی کەرکووکە بۆ ئاگاداربوون لە بەرەوپێشچوونی ئەو پلان و ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

ک-ش