ئا. جەلیل کەسکین دوای ٣١ ساڵ زیندانی ئازاد کرا

ئا. جەلیل کەسکین کە بۆ ماوەی ٣١ ساڵ لە زیندانەکانی حکومەتی تورکیا زیندانی کرابوو و بەردەوام ئازادکردنی بە هۆکاری هەڕەمەکی دوادەخرا، لە زیندانی کاراکۆچان عەزیز ئازادکرا.

ئا. جەلیل کەسکین نووسەری کتێبەکانی "قومێک لە ژیان لە شوێنێکی پیرۆز"، "فیلمی ڕەش و سپی" و "عەشقی تاجەدین دەلالە!" کە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا دوای ٣١ ساڵ ئازادکرا.

٣٠ ساڵ زیندانی هەتاهەتایی. جەلیل کەسکین کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری مێردین دەستگیرکرابوو، بڕیاربوو لە ساڵی٢٠٢٣ ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی بڕیارە ئارەزوومەندانەی دەستەی چاودێری کارگێڕی زیندان ئازاد بوونەکەی دواخرا.

کەسکین کە ٣١ ساڵ لە زیندانەکانی مێردین، ئامەد، سیرت، ئایدین، بوجا، سێوەرگ و شاکران مایەوە، دواجار بۆ زیندانی قەرەکۆچان ئەلعەزیز گواسترایەوە.

ئا. جەلیل کەسکین جگە لە خێزانەکەی، لەلایەن هاوڕێی زیندانی هەتاهەتای خۆیەوە، حەسەن بەیرەتەوە پێشوازی لێکرا کە ساڵێک پێش ئێستا ئازادکرا.

هەروەها حەسەن بەیرەت لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا دوای سی ساڵ زیندان بوون لە زیندانی جۆری (ت)لە بورهانیە ئازاد کرا.

ئا. جەلیل کەسکین دوای ئازادبوونی لە زیندان وتی: "هەست دەکەم لە ئێستادا لە خەودام. بێگومان دوای ئەو هەموو ساڵە ئازادی بەدەست بهێنیت شتێکی باشە. تەنانەت ئەگەر مرۆڤ لەلایەک دڵخۆش بێت، هەست دەکات شتێکی هەر ماوە. بەڵام لە قۆناغێکی زۆر گرینگدا هاتمە دەرەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام مێشکم لەسەر ئەو مانگرتنەیە کە لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەچێت، و ئەو هەڤاڵانەی ئێستا لەوێ لە چالاکیی مانگرتنەکەدان".