ئاگری نەورۆز لە رەزان کرایەوە

دوێنێ شەو لە ناوچەی رەزانی ئامەد ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆز پیرۆزکرا.

پیرۆزکردنی نەورۆز

نەورۆزی ئامەد لە ٢١ ئازاردا بە درووشمی "ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" بەڕێوەدەچێت. بەشێوەیەکی جەماوەری لە گەڕەکانی ئامەد پیرۆزبایی نەورۆز دەستپێکردوە. لە گەڕەکی یوکار مۆلای ناوچەیی رەزان دەستپێکی ئاگری نەورۆز کرایەوە.

بەربژێری هاوشارەوانی گەورە شاری ئامەدی دەم پارتی سەررا بوچاک و بەربژێری هاوشارەوانی رەزان لەیلا ئایز و سیراچ چەلیک بەشداری پێرۆزکردنەکە بوون. ئاگرکردنەوە بە هەڵهەڵە لێدان و وتنەوەی دورشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرایەوە.

پیرۆزکردنەکە بە گۆرانی و دەهۆڵ و زوڕناوە، لە دەوری ئاگرەکە ئاهەنگیان گێڕا.