ئاگری نەورۆز لە ئامەد هەڵکرا

هێشتا چەند رۆژێک بۆ نەورۆز ماوە، بەڵام لە ئامەد ئاگری نەورۆز هەڵکرا و کوردستانیان لە دەوری ئاگرەکە هەڵپەڕین.

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد، ئاگری نەورۆزی هەڵکرد و ستارتی ئاهەنگەکانیدا. ئاگری نەورۆز دوای خوێندنەوەی راگەیەنراوێک لە باخچەی باڵەخانەی پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچەی پاییزاوای ئامەد هەڵکرا.

پەرلەمانتارانی هەدەپە دەرسیم داغ و رەمزیە تۆسوون و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

لە باخچەکەدا پانکارتی 'بە ئاگری نەورۆز بەرخۆدان بکەن و ئازاد ببن'، 'ژنان بە ڕاپەرین ئاگری نەورۆز گەش دەکەن'، 'نەورۆز بۆ گەلان تێکۆشان، بۆ یەکێتی کورد بەڵێنە'، 'ئاگری نەورۆز گەش بکەن و گۆشەگیری تێکبشکێنن' هەڵواسرا.

عیرفان سۆنەر هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد و سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکار و زەلال بیلگین ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکار قسەیان کرد.

بیلگین رایگەیاند، ئەمساڵ بە سیاسەتی فشار، گرتن و دەستگیرکردن و سیاسەتی شەڕ پێشوازی لە نەورۆز دەکەن. بیلگین نەورۆزی لە گەلانی تورکیا پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوە کرد، نەورۆز ئاشتیە و داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بکات."

سۆنەر باسی ئەوەشی کرد کە ئاگری کاوەی شۆڕشگێر ئەمڕۆش بەردەوامە و وتی، "ئێمە دەزانین کە نەورۆز، ئاشتی، دادپەروەری و دیموکراسیە. پێویستە هەموو کەسێک نەورۆز پیرۆز بکات. لە ڕێگای مەلای جزیری، ئەحمەدی خانی و سەیدا جگەرخوێن، نەورۆز پیرۆز بکەن."

دوای قسەکردن، ئاگری نەورۆز هەڵکرا و کوردستانیان دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد. لەگەڵ هەڵکردنی ئاگرەکە بێ وەستان دروشمی ' نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بێت'، 'نەورۆز پیرۆز بێت' و 'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' وترانەوە.

ئاهەنگەکە دوای ئەوەی جەماوەرەکە بازیان بەسەر ئاگرەکە هەڵدا، کۆتایی هات.

ف.ق