ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسیارە لە هەموو گیان لەدەستدانەکانی زیندانەکان

بەڕێوەبەری زیندانی جۆری(ل) ی پاتنۆس داواکاری شاندی هەدەپە و رێکخراوەکانی مرۆیی قبوڵ نەکرد. شاندەکە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەرپرسیارە لە هەموو مردنێک لە زیندانەکاندا.

شاندێک کە پێکهاتوون لە سەندیکای پارێزەرانی وان، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی ، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ  (ÎHD)، کۆمیسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پەرلەمانتاری هەدەپە عەبدوڵا کۆچ بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لە پێشێلکاریەکان مافی زیندانیان بکەن، سەردانی زیندانی جۆری (ل)ی پاتنوس کرد. بەڕێوەبەری زیندانەکە داوای شاندەکەی بۆ کۆبونەوە قبوڵ نەکرد، شاندەکەش لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکەی شەرمەزار کرد.

"مافی چارەسەرکردنی زیندانییەکان رێگری لێدەکرێت"

عەبدوڵا کۆچ کە بە نوێنەرایەتی شاندەکە لەبەردەم گرتووخانە قسەی کرد، ڕایگەیاند، لە بەندیخانەکاندا پێشێلکاریی زۆری مافەکان هەیە. کۆچ پێشێلکارییەکانی زیندانی جۆری (ل)ی لە پاتنۆسی وەبیرهێنایەوە و وتی: ڕۆژنامەکانی ئۆپۆزسیۆن نادرێن بە زیندانییەکان، خواردن کەم و خراپە و ئاویان پیسە، زیندانییەکان نەخۆش دەکەون. لە زینداندا ڕێگری لە چارەسەرکردنی زیندانیانی نەخۆش دەکرێت. مافی چارەسەرکردنی ئەو زیندانیانە ڕێگری لێدەکرێت. لەسەر ئەم بابەتە دەیان پێشنیارمان پێشکەش کرد، بەڵام وەزارەتی داد وەڵامی نەدایەوە”.

کۆچ ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە کە دان بە یاساکاندا نانێت، لە بەڕێوەبردنی زیندانەکەشدا ڕەنگ دەداتەوە و وتی: هەرچەندە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر داوای چاوپێکەوتنمان کرد، بەڵام قبوڵیان نەکرد و نایانەوێت چاومان پێ بکەوێت. ئێمە زۆر باش دەزانین لێرە پێشێلکردنی مافەکان هەیە و هەندێک شت دەشاردرێتەوە. هەرگیز دەستبەرداری ئەم کەیسە نابین و چاو و گوێمان لێرە دەبێت. ئەو پێشێلکارییانەی مافەکان کە لێرە ڕوودەدەن تۆمار دەکەین دەکەین بۆ ڕای گشتی تورکیا و جیهان”.

گۆڕینی زیندانەکان بۆ ماڵی مەرگ

کۆچ وەبیری هێنایەوە کە لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا ٤٤ زیندانی گیانیان لە دەست داوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێویستە زیندانەکان نەکرێنە ماڵی مەرگ". ئەگەر ڕووداوێکی نەرێنی لە زیندان ڕووبدات و مافی تەندروستی زیندانیان زەوت بکرێت، سەرۆکی داواکاری گشتی و وەزارەتی داد بە بەرپرسیار دەزانین.

ف.ق