ئاکەپە ئەو شارەوانیانەی قەیوومییان هەیە بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت

٤ قەیوم و والی کە لە ساڵ٢٠١٦ لەسەر شارەوانییەکانی هەدەپە دانران، وانیان گۆڕیوە بۆ شوێنی رانت و بەرتیل. شارەوانی وان بە ملیۆنان لیرە قەرزدار بووە و گەندەڵی لە راپۆرتەکانیشدا باس کراون.

لە ١٧ی تشرینی دوەمی ٢٠١٦ دوای ئەوەی هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەیی بەکر کایا بە دیل گیرا ئیبراهیم تاشیاپان وەک قەیوم دانرا بەسەر شارەوانی گەورەی واندا سەپێندرا. دوای تاشیاپان ئەندامانی ئاکەپە موراد زۆرلو، م.ئەمین بیلمەز و ئۆزان بالجی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک قەیومی شارەوانی گەورەشاری وان داندران. ئێستا قەیوم ئۆزان بالجی شارەوانی بەڕێوەدەبات. والی و قەیومەکان کە دەستیان بە سەر شارەوانید گرتووە وەک گۆڕەپانی راتن و بەرتیلیان لێکردووە.

لەبارەی موراد زۆرئۆغڵو کە پێشتر قەیوم بوو و ئێستا والی ترابزۆنە زۆر باسی گەندەڵی دەکرێت بەڵام تائێستا هیچ لێپرسینەوەیەکی لەبارەوە ئەنجام نەدراوە و تاوانەکانی پەردەپۆش کراون.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە گەندەڵی بەم جۆرەیە:

بەگوێرەی دادگای لێپرسینەوەی کارگێڕی لە ساڵی ٢٠١٧دا قەیوم ئیبراهیم تاشیاپان بە ١٢٥ ملیۆن لیرەوە شارەوانی گەورەشاری وانی خستووەتە ژێر قەرزەوە و لە ساڵی ٢٠١٧دا تێچووەکانی شارەوانی وان گەیشتونەتە ٩٥ ملیۆن و ٣٧٢ هەزار لیرە. بە گوێرە راپۆرتەکە ئەو زانیاریانە راست نین و قەرزەکان زیاترن.

بەگوێرەی راپۆرتەکان کە لە راگەیاندنەکانیش بڵاوکراونەتەوە، قەیومەکان پارەی زۆریان خەرج کردووە و شارەوانی وان لە ژێر ١.٢ ملیار لیرە قەرزدایە.

لە رێگەی تەرخانکردنی پارە بۆ ئەو پڕۆژانەی پێشتر پارەیان بۆ خەرجکرابوو و هیچ کێشەیان نەبوو، خەرجکردنی پارەی ناپێویست بۆ هەندێک پڕۆژە و پێدانی پڕۆژەکان بە کەسانی نزیک لە قەیومەکان و فرۆشتنی زەویەکانی شارەوانی بە بری زۆر کەمتر لە نرخی راستەقینەی خۆی، ئەو گوژمە قەرزە لەسەر شارەوانی وان کەڵەکەبووە.

قەیومی شارەوانی وان ٢١٧ کرێکاری گرێبەست بۆ ئەوەی بکرێنە هەمیشەیی لە چاوپێکەوتندا وەک ناسەرکەتوو نیشاندابوو. لە چاوپێکەوتنی دامەزراندندا ناوی ئەو سەربازانەیان پرسیبوو کە لە عەفرین کوژرابوون، هەروەها لەبارەی نوێژەوە پرسیاریان لێکردبوون. مەسعود بابات کە قەیوم بەر لەو پرسانە لەکار دەریکردبوو بە هۆی کێشەی داراییەوە خۆی کوستبوو.

هـ . ب