ئاکەپەییەکان لە ڕحا بە بەرد و دار هێرشیان کردە سەر چاودێران، کە شەنیاشاریشیان لە ناودا بوو

هێرشی لایەنگرانی دەسەڵات لە گەڕەکی یەنی کۆی لە ناوچەی خەلیلییە لە پارێزگای ڕحا بۆ سەر دەنگدەران و چاودێران بەردەوامە.

کاتێک ڕێگە نەدرا لە گەڕەکی یەنی کۆی لە ناوچەی خەلیلییە لە پارێزگای ڕحا چاودێران دەنگی خۆیان بدەن، شاندی پارتی چەپی سەوز گەیشتە گەڕەکەکە.

شاندەکە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز فەرید شەنیاشار، هاوسەرۆکانی هەدەپەی شارەکە ئەحمەد ئاتیش و غەریبە یەشیل ئیشیل، هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە وەحید ئاکگون و پارێزەرانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ڕحا، بەڵام لەلایەن لایەنگرانی ئاکەپەوە بە دار هێرشیان کرایە سەر.

ئاکەپەییەکان لە هێرشەکەیاندا پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکانیان شکاند، توندوتیژی بەرامبەر بە فەرید شەنیاشار ئەنجامدرا، کامێرای پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) ، کە رووماڵی رووداوەکەی دەکرد شکێنرا. هەندێک لە ئەندامانی پارتی توانیان خۆیان لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بخەنەوە. هاوکات لەگەڵ هێرشەکەدا لە ناوچەکە دەنگی تەقەش دەبیسترا.

ژ.ت