ئامانجی سەرەکی ئازادی ڕێبەری گەلی کوردە
لەسەر ناوی ڕێپێوانی ئازادی پەرلەمانتاری دەم پارتی، عەدالەت کایا، گوتی: "ئامانجی سەرەکیمان ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە. وەستاندنی شەڕ بە عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت".
لەسەر ناوی ڕێپێوانی ئازادی پەرلەمانتاری دەم پارتی، عەدالەت کایا، گوتی: "ئامانجی سەرەکیمان ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە. وەستاندنی شەڕ بە عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت".
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە دوو قۆڵەوە دەستی پێ کرد، لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە. ڕێپێوانەکە لە قۆڵی قەرسەوە گەیشتە ناوچەی ئاڤکەڤری ئاگری.
لەسەر ناوی ڕێپێوانکەران پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) عەدالەت کایا قسەی کرد، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "خاڵی سەرەکی بۆ ئێمە ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بێجگە لە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد ڕێگەی باشتر نییە. ڕۆژانە هاوڵاتی و مناڵ دەکوژرێن، تاوانی جەردەوان و سەرباز و پۆلیس دەشاردرێتەوە. دژی مردن، بەرگری لە ژیان دەکەین. بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ، دەمودەست لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆببنەوە".
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا درووشمی "ڕامانەکانی ئیمراڵی ئازادی گەلانە" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە. کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا و پاشان هەڵپەڕکێ کرا.
سبەی ڕێپێوانەکە لە چوارەم ڕۆژدا لە ناوچەی پانۆس بەردەوام دەبێت.