ئاماری کوژراو و بریندار بوونی کۆلبەران لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٢٧٠ کۆلبەر کوژراو و برینداربوون.

کوشتنی کۆڵبەران

بەگوێرەی ئەو ئامارەی کۆڵبەرنیوز بڵاویکردۆتەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران، داڕمانی بەفر، ڕەق بوونەوە، ڕۆیشتن بەسەر مینە چێندراوەکان، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی دیکە کوژراون و بریندار بوون.

لە ئامارەکەدا  هاتووە:

لەم ژمارەیە بە گشتی ٣٤ کۆڵبەر بەڕێژەی (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر بەڕێژەی (٨٧٪) بریندار بوون.

- بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی کۆڵبەران بە ڕێژەی ٢١٨ زیادی کردووە

- لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، کۆی گشتی ٢٢٢ حاڵەت بە ڕێژەی(٨٢٪) بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدانی هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بووە.

- لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ دا لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراو و بریندار بوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەنی ١٨ساڵن."