ئامەدسپۆر بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێکرا
ئامەدسپۆر کە لە میانی یاری لەگەڵ بورساسپۆر هێرشی نەژادپەرستانەی کرابووەسەر، لە ئامەد لە لایەن هەزاران کەسەوە پێشوازی لێکرا.
ئامەدسپۆر کە لە میانی یاری لەگەڵ بورساسپۆر هێرشی نەژادپەرستانەی کرابووەسەر، لە ئامەد لە لایەن هەزاران کەسەوە پێشوازی لێکرا.
ئامەدسپۆر لە کۆتای هەفتەدا رووبەڕووی یانەی بورساسپۆر بووەوە، بەڵام هێرشی نەژادپەرستانەی کرایەسەر.
یانەی ئامەدسپۆر گەڕایەوە بۆ ئامەد و لە فرۆکەخانە لە لایەن هەزاران کەسەوە پێشوازی لێکرا.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) لە ئامەد خەیرەدین ئاڵتون، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد) زیاد جەیلان و گوڵستان ئاتاسۆی، پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئامەد رەمزیە تۆسون، دێرسیم داغ و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان بەشدارییانلە مەراسیمی پێشوازیدا کرد.
جەماوەر لەبەر دەهۆڵ و زوڕنادا هەڵپێڕکێیان کرد و بەردەوام بە جۆش و خرۆشەوە گۆرانی "دیرەن ها دیاربەکر"یان دەچڕی و دروشمی "ئامەد بەئێوەوە سەربەزە"یان دەوتەوە.
لەو نێوەدا کۆمەڵەی هاندەرانی ئامەد سپۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە هرگیز سازش ناکەن.
هـ . ب