ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار ئارژین دێرسیم بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا کرد و سەرنجی بۆ سەر سیاسەتەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک راکێشا.
ئارژین دێرسیم ئەوەی خستەڕوو، کە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک لەسەر بزوتنەوەی ئازادی کورد، کۆمەڵگا و گەلان بەردەوامە و وتی، "سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک لەلایەن حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە و ئەردۆغانەوە جێبەجێ دەکرێن. دەوڵەتی تورک بە درێژایی مێژوو هەوڵی داوە کە ئیرادەی ئەو گەلانەی بەرامبەری وەستاونەتەوە تێکبشکێنێت. دەوڵەتی تورک کە ملیۆنان مرۆڤی کوشتووە، لە بنەڕەتدا رێبازی شەڕی تایبەت بەکاردەهێنێت. لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتدابە تایبەتی هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا. قڕکردنی کولتوری ئەنجام دەدات، لە ژیانی ئەخلاقی، کۆمەڵایەتی دووریان دەکاتەوە. مێژووی دەوڵەتی تورک پڕە لە کودەتا. تائەمڕۆ بەم جۆرە هێناویەتی.
لە دژی گەلانی ئەرمەن، ئاشوری، گەلانی ئاناتۆلیا کۆمەڵکوژی گەورەی ئەنجامداوە. بۆ نمونە سەید رەزا بە شێوازی شەڕی تایبەت بە دیل گیرا. دەوڵەتی تورک سەرباری هێرشەکانیش نەیتوانی دێرسیم داگیر بکات، لەبەر ئەوەش پەنای بۆ رێبازی چەپەڵ برد و لە دێرسیم کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. ئەوانەی ناتوانێت بە شێوەی شەڕی تایبەت بیانکوژێت، دەیانتوێنێتەوە. لە جەوهەری خۆیان دووریان دەخاتەوە. دوای کودەتای ١٢ی ئەیلول بۆ پاکتاوکردنی بزوتنەوەکەمان رێکخراوەکانی ژیتەم، کۆنترا گەریلا، حزبوڵا لەلایەن دەوڵەتەوە دامەزران و لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا بەکارهێنران. دوای ساڵی ٢٠٠٢ دەسەڵاتی ئاکەپە و ئەردۆغان بەپرسیارێتی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتیان لە ئەستۆ گرت. ئێستاش ئاکەپە-مەهەپە لەبەرامبەر رێبەرایەتی، بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان رێبازەکانی شەڕی تایبەت بە کاردەهێنن.
ئەوەی ئێستا شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات خودی ئەردۆغانە. لە ساڵی ٢٠٠٢ بە هەوڵی ئەمریکا ئاکەپە و ئەردۆغان دەسەڵاتیان گرتە دەست. ئاکەپە بۆ ئەوەی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەی ئەمریکا جێبەجێ بکات، هێنرایە دەسەڵات. سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر دەستی ئەردۆغان جێبەجێ دەکرێن. ئەردۆغان دەزانێت تائەو کاتەی ئەو ئەرکەی لە لایەن ئەمریکاوە پێی سپێردراوە جێبەجێی بکات، لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە. لە مێژووی دەوڵەتی تورکدا لەسەر بابەتی شەڕی تایبەت هیچ کەسێک نییە کە وەک ئەردۆغان بووبێتە شارەزا. لە راگەیاندنەوە تا سوپا، بوارە کولتوریەکان و هونەر لە هەموو بوارێکدا لەلایەن ئاکەپە-مەهەپەوە رێبازەکانی شەڕی تایبەت بە کاردەهێندرێن. ئەردۆغان لە دژی کۆمەڵگا، گەلی کورد، بزوتنەوەکەمان هەموو تواناکانی بەکاردەهێنێت و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات.
لە ژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندا میدیا تورک ئاگری شەڕ خۆشدەکات. میدیایەک کە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا بەکاردەهێندرێت، بە تەواوەتی سەربەخۆبوونی خۆی لەدەستداوە. ئەوانەی دەیانەوێت سەربەخۆیانە کاری رۆژنامەوانی بکەن، دەستگیر و زیندانی دەکرێن، یاخود بە شێوەیەکی بکەر نادیار لەلایەن رژێمی شەڕی تایبەتەوە دەکوژرێن. ئەمڕۆ کاتێک ئەردۆغان قسە دەکات، هیچ کەناڵێک ناتوانێت بابەتی جیاواز بڵاوبکاتەوە، لەبەر ئەوەی سەربەخۆ نین. هەربۆیە ئەردۆغان چەندە قسە بکات، چ پڕۆپاگەندەیەک بکات، چەندە ریکلام بکات، ناچارن بڵاوی بکەنەوە. لە هەموو کەناڵەکاندا ئاکەپە-مەهەپە و ئەردۆغان بوونیان هەیە".
ئارژین دێرسیم ئەوەی خستەڕوو کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە روونی رێبازەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی خستووتەبەرچاو و وتی، "ئەوەی زیاتر لە هەمووان لە دژی ئەم دەوڵەتە و ئەم رژێمەی ئاکەپە شەڕ دەکات رێبەرایەتیە؛ لەبەر ئەوە باش شارەزای رێبازی شەڕی تایبەتی ئەوانە. رێبازەکانی شەڕی تایبەت لەلایەن رێبەرایەتی، بزوتنەوەکەمان و گەلەکمانەوە تائاستێک شکستیان پێهێندراوە. سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت زیاتر لە دژی ژنان و گەنجان بەڕێوەدەبرێن. لە بەکارهێنانی راگەیاندن تا لەشفرۆشی، کوشتنی ژنان، سیاسەتی لەناوبردن و تێکدان زیاتر شەڕی تایبەت لە دژی ژنان و گەنجان بەکاردەهێندرێن. بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بە تەواوەتی پوچەڵ بکرێنەوە، بەتایبەتی گەنجان دەبێت خۆیان پەروەردە و زانا بکەن. لەناو کۆمەڵگادا دەبێت هیچ کەسێک نەمابێت کە رێکنەخرابێت. هەمووان خۆیان بناسن و نەبنە هاوبەشی سیاستی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت منداڵ، گەنجان خۆیان پەروەردە و بە رێکخستن بکەن".
هـ . ب