ئاوارەیەکی ئێزدی بە تەقەی هێزەکانی پەدەکە کوژرا
راگەیەندرا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر نزیکەی ٠٩:٠٠ لە ئەکادیمیای سەربازی زاخۆوە تەقەیەکی زۆر بە دەوروبەر و ناوەوەی کەمپی چەمشکۆدا کراوە و لە ئەنجامدا ئاوارەیەکی ئێزدی بە ناوی شەکر ژیانی لەدەستداوە.
راگەیەندرا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر نزیکەی ٠٩:٠٠ لە ئەکادیمیای سەربازی زاخۆوە تەقەیەکی زۆر بە دەوروبەر و ناوەوەی کەمپی چەمشکۆدا کراوە و لە ئەنجامدا ئاوارەیەکی ئێزدی بە ناوی شەکر ژیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە دانیشتوانی کەمپی چەمشکۆوە وەرگیراون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر نزیکەی ٠٩:٠٠ لە ئەکادیمیای سەربازی زاخۆوە کە هێزەکانی پەدەکە لەوێ راهێنانیان پێدەکرێت، تەقەیەکی زۆر کراوە و بەشێک لە گولـلەکان بەرەو ناوەوە و دەوروبەری کەمپی ئاوارەکان ئاراستەکراون.
یەک لەو گولـلانە بەر ماڵی ئاوارەیەک بە ناوی شەکر خودێدا حەسەنی تەمەن ٤٥ ساڵ کەوتووە و گولـلەکە بەر ملی ناوبرا و کەوتووە و بەهۆیەوە بەسەختی برینداربووە.
ئەو هاووڵاتییە ئێزدییە بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژیانی لەدەستداوە.
تەرمی شەکر خودێدا رەوانەی پزیسکی دادی دهۆک کراوە و تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی ئەو رووداوەوە هیچ زانیارییەکیان رانەگەیاندووە.
هـ . ب