ئایاتا: گۆشەگیری بۆ پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردانە - نوێکرایەوە -

موزەفەر ئایاتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە وتی: هەوڵ دەدرێت لە رێگەی گۆشەگیرییەوە بزووتنەوەی کورد پاکتاو بکرێت و کوردان قڕ بکرێن.

موزەفەر ئایاتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە وتی: هەوڵ دەدرێت لە رێگەی گۆشەگیرییەوە بزووتنەوەی کورد پاکتاو بکرێت و کوردان قڕ بکرێن.

موزەفەر ئایاتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لەبارەی ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئایاتا ئاماژەی بەوەکرد، ٢٥ ساڵ بەسەر پیلانگێڕیەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا فێڵبازی و چەواشەکاریی دژ بە ئیمرالی، حساباتی سیاسی، گەمارۆدان، گوشار و هەوڵە پاکتاوکارییەکان کۆتاییان پێنەهاتووە و وتی، "ئەم دۆخە لەبەر ئەوە پەیوەندیی بە کێشەی کوردەوە هەیە، بووە بە بیرێکی بێ بن، کە کێشەی مێژووییە و چارەسەرەکردنن ئاسان نییە. دیارە کێشەی کورد تەنیا پڕۆژەیەکی دەوڵەتی تورکیا نییە بۆ جینۆسایدکردن و سڕینەوە، بەڵکو بووەتە پڕۆژەیەکی جینۆسایدی نێونەتەوەیی کە جیهان تیایدا بەشدارە. جینۆسایدە مەزنەکان خۆیان تەنها بەرهەمی یەک دەوڵەت نین. بۆ ئەوەش دەبێت بە دڵنیایەوە هەلومەرجی گونجاو و قەیران و گێژاوی پێویست بۆ ئەو جینۆسایدە گەورەیە ئامادە بکرێت. ئەگەر هاوکاری، بێدەنگی و ڕێپێدانی ئەورووپی نەبوایە، ئەوا بە تەنیا هیتلەر نەیدەتوانی ملیۆنەها جولەکە لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا لە کامپەکانی لەناوبردن و کوشتن دا کۆبکاتەوە. لە هەمان کاتدا کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ئەرمەنەکان بەبێ هاوکاری و پشتیوانی و بێدەنگی ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و هێزەکانی دیکە ڕووی نەدەدا.

پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەدان ساڵە لە دژی کورد لە ناوچەکەدا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورک دەیەوێت سوود لە قەیران و ئاڵۆزیی جیهان، شەڕ و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرێت تاوەکو ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجام بدات، واتە پڕۆژەی ئاسیمیلاسیۆن (تواندنەوە) و بە تورککردن و جینۆساید، کە سەدان ساڵە بەردەوامە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز. بەتایبەتی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هیواکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست گەورەتر بووە و باوەڕی وایە، کە دەتوانێت بزووتنەوەی ئازادیی کورد تێکبشکێنێت. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپەش بەم باوەڕەوە سوار ئەسپی جینۆساید بوون و داویانەتە غاردان بۆ جینۆسایدکردنی کورد".

موزەفەر ئایاتا ڕاشیگەیاند، ئەو شەڕەی، کە دەکرێت تەنها شەڕی کورد نییە و وتی: "هیچ دەوڵەتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێت دژی تورکیا شەڕ بکات، ناتوانێت لە دژی بوەستێتەوە. ئەوەی بە ناوی هەموویانەوە بەرەنگاری دەکات، شەڕ دەکات، لە دژی وەستاوەتەوە، ئاڵتەرناتیڤ و بەدیلێک دروست دەکات، پشت بە گەلان دەبەستێت، متمانە و باوەڕی بە گەلان دەدات، گەلان دەخاتە جموجوڵەوە، پشتیوانی لە یەکێتی و هاوپەیمانیی گەلان دەکات، بزووتنەوەی ڕێبەرایەتی و پەکەکەیە، بۆیە ئەو گۆشەگیرییە لەسەر ئیمراڵی بەردەوامە. بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک کەسێک بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ زیندانی دەکرێت، هەر بەپێی یاساکان ئیدی سزاکەی کۆتایی پێ دێت، ئەوە ماوەیەکی کەم نییە چارەکە سەدەیەک تێپەڕیوە. ئەوەی لەم ئاستەدا ڕوودەدات و لەو ئاستەدا خۆ سەرقاڵکردن بە زیندانییەکەوە پێشێلکردنی پێوەرە یاسایەکانە، بێزارکردن و توڕەکردنی کۆمەڵایەتییە و ئەوە هەوڵێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ئەوە  پرۆژەیەکی گەورەی جینۆسایدە، کە ماوەی سەد ساڵە بە گەمارۆدان، دابڕاندن، پاکتاوکردن، لەناوبردن و سڕینەوەیی کورد بەردەوامە و ئێستا ئیمراڵی کراوە بە ناوەندی ئەم پڕۆژەیە. ئەم پرۆسەیە هەمووی لە دەوروبەری ئیمراڵی و لەسەر ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت"

ئایاتا ئاماژەی بەوەدا، بەڕێوەبەریی ئێستای دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات ئیمرالی لە گەل داببڕێت، مێشکی بزووتنەوەکە لە جەستەی جیابکاتەوە، بەو شێوەیە جەستەکە پەرش و بڵاو دەکاتەوە و وتی: "واتە دەیانەوێت کۆمەڵکوژییەکە تەواو بکەن. ڕێبەرایەتی کاریگەریەکی گەورەی لەسەر هێزی گەریلا، حیزب و گەل هەیە. گەل باوەڕیان بە ڕێبەرایەتی هەیە و لێی دڵنیان".

ئایاتا رایگەیاند، لەبەر ئەوەش زۆر لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەترسن و وتی: "چەندین جار شێوازەکانی گۆشەگیرییان لە دژی ڕێبەرایەتی تاقیکردووەتەوە، سەرەڕای هەموو ئەوانە نەیانتوانی ڕێبەرایەتی لە حیزب و لە گەل و لە گەریلا داببڕن. بە پێچەوانەوە دڵسۆزیی بۆ بەهێزتر بوو، بزووتنەوەکە گەورەتر و بە کاریگەرتر بوو. بۆیە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە جارێکی تر بڕیاریان دا شەڕی سەرتاسەری و هەمەلایەن بکەن. ئەردۆغان دیکتاتۆرییەکی دروستکرد و هەموو تواناکانی کۆماری بۆ درێژەدان بە شەڕ بەکارهێنا".

ئایاتا، وتیشی، ئامانجەکە ئەوە بوو، کە دەوڵەت ئەوە لە دژی کوردان و وەرچەرخێنێت بۆ شەڕکردن و وتی:"ئەردۆغان خۆی بۆ ئەوە ئامادە بوو. بە تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتیی ئەوروپا لە ناو سیستەمی ئیمپریالیستی دا، هاوبەشن لەو سیاسەتەی  گۆشەگیرکردندا. ئەوان دەڵێن، بێدەنگی بە مانای ڕەزامەندییە. یاساکانی ئەوروپا پێشێل دەکرێت، ئەوان گوێ لە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ناگرن، سی پی تی بێدەنگ بووە، بەڵام کەس ناڵێت، 'یاساکان لە ئیمرالی پێشێل دەکرێن، کاری بەدەر لە یاسا ئەنجام دەدرێن، نابێت ئەم گۆشەگیرییە بەم شێوەیە بەردەوام بێت'، واتە هیچ دەنگێک نییە. ئەوە مانای چیه؟ مانای ئەوەیە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی پەسەند کرا و جێبەجێی دەکەن.

پێویستە گۆشەگیری وەک بناغەی بێکاریگەرکردن و تەسفیەکردنی تەڤگەری کورد، قڕکردنی کورد ببینرێت. لەنێو تورکیادا لە زیندانەکاندا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس هەن، بەڵام بۆچی کەسێک لە دوورگەیەک دوور لە کۆمەڵگا گۆشەگیرکراوە؟ دەوڵەتی تورک زۆر مرۆڤی رزاند، لەسێدارەدا، بێکاریگەر کرد یان وایکرد دەست لە خەباتیان هەڵبگرن. بەڵام لەسەر هیچیان بەم ئەندازەیە گۆشەگیری نەسەپاند. دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لە راستی رێبەرتی، زانابوون و کەسایەتی رێبەرتی دەترسێت، مافی مرۆڤ، یاسا، ویژدانی خستووەتە لایەک و بە چاوسووری، بە خۆرداری بەردەوامی بە گۆشەگیری ئیمڕالی دەدات."

موزەفەر ئایاتا ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە و کۆتاییهێنان بەم گەمارۆیە لە ئەستۆی گەلی کورددایە و وتی، "ئەگەر گەلی کورد لەگەڵ گەریلا و ڕۆشنبیر و جەماوەری نیشتمانپەروەر و بزووتنەوەی ژنان و گەنجان و کرێکارانی یەکگرتوو بێت، هێزێکی یەکگرتوو دروستبکات، هێزێکی هاوبەش پێک بهێنێت، بەرەی دیموکراسی بەهێز بکات و لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بەرخۆدان ئەنجام بدات، هەموو بەربەستەکان تێکدەشکێنێت و پیلانی ئیمرالیی پووچەڵ دەکاتەوە و دەرگاکانی ئیمرالی دەکاتەوە، جگە لەمە هیچ چارەسەرێکی دیکە نییە ڕێگەیەکی ئاسان نییە، دەوڵەتی فاشیستی تورک لەمێژە یاسای خستۆتە لاوە، گوێ بە هاواری مرۆڤ نادات، دەوڵەتی تورک لەمێژە دادپەروەریشی خستۆتە لاوە، تورکیایەکی وەها دروست بووە کە تەنانەت رووداوەکانی کوشتنی نێوخۆییش ئاشکرا ناکات. بۆ نمونە لە روحا لە دۆزی خانەوادەی ئەمینە شەنیاشاردا دەبیندرێت. خانەوادەیەک لەبەردەم کامێراکان، لەبەرچاوی مرۆڤەکان کوژران. تەنها لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامداوە ئەندامی ئاکەپەیە، رووبەرووی دادگا ناکرێتەوە. جیهان گوێی لێ بوو، سوڵتانە کەڕەکە بیستی، بەڵام ویژدانیان تاریکە، دادپەروەرییان نابیستێ، ئەنقەرە نابیستێ. ئیمرالی چۆن گوێی لێ دەبێت؟ چۆن گوێی لە ئازار و هاواری گەلی کورد دەبێت؟ خولوسی ئاکار، ئەردۆغان شانازی بەوە دەکەن کە چەند کوردیان کوشتووە. وەک چۆن سەدام لە هەڵەبجە چەکی کیمیاوی لە دژی کورد بەکارهێنا، عەلی کیمایی ئەو تاوانەی کرد. ئێستاش خولوسی کیمیایی هەیە. لە چیاکانی کوردستان ناتوانن گەریلا شکست بهێنن، ئەشکەوت و پەناگەکان بە مادەی کیمیاوی پڕ دەکات و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت.

هیچ شتێک نەما کە بەسەر ئەو پارتە سیاسیە یاساییانە نەهێنن کە لەدەوری گەلی کوردن. هەروەها ئەوانەی لە سیستەمی یاساییدا بوون بە 'تیرۆریست' ناسێنران. لەلای ئەوان کەس نییە تیرۆریست نەبێت. ئایا بە تەنیا بە پەکەکەیان دەگوت تیرۆر؟ فیگەن یوکسەکداغ، گوڵتان کشاناک، سەلاحەدین دەمیرتاش، سەلچوک میزراکلی بە یاسای تیرۆر سزا دراون. لە چاوی ئەوانەوە ئەمانە هەمووی تیرۆریستن. ئەو کوردانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، هەموویان بە تیرۆریست و خائین لەقەڵەم دەدرێن. ئاشكرا بوو و دەمامکەکانیان کەوت. ئیمرالی ئەمەی کرد. ئایدۆلۆژیای رێبەرتی و هێزی فیکری، زانست، داهێنەری و حەقیقەتی گەل و گەریلا کە لەلایەن ئەوەوە دروست بووە. هێزێکی خوڵقاند کە بە ناوی خۆیەوە قسە دەکات و بیر دەکاتەوە. کورد مرۆڤایەتی ئاگادار دەکاتەوە کە ناتوانرێت جیهان تەسلیمی فاشیستە تورکەکان بکرێت. لە ڕابردوودا ئەوانەی کوردیان دەناساند، دوژمن بوون. وەک ئەشقیا و تیرۆریست ڕاگەیەندران، بەڵام ئێستا ئەوە نەما و رووخێنرا. کورد ئێستا بە ناوی خۆیەوە قسە دەکات، دەگاتە جیهان. زیاتر پێشدەکەون. بەم شێوەیە دەتوانرێت ڕێگری لە پیلانگێڕی، گۆشەگیری و گەمارۆدانی ئیمرالی بکرێت و ڕابگیرێت."

ژ.ت \ ف.ق